سه‌رۆكێ حكومه‌تێ دو بڕيار ل دۆر زمانێ كوردى ده‌ركرن
K24 – هه‌ولێر:
لە رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان دوو بڕیار لە بارەی گرنگیدان بە زمانی کوردی دەردەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە (21ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایک، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوو فەرمانی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایک دەرکرد.
له فه‌رمانی یه‌كه‌مدا هاتووه، لە پێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەک زمانی دایک، “بڕیارماندا بە راسپاردنی هه‌ردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن”.
له فه‌رمانی دووه‌مدا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گشت وه‌زاره‌ته‌كانی راسپاردووه پاڵپشت به یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە (6)ی 2014، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان، نووسینگە و نوێنەرایەتی و کونسوڵگەری وڵاتان، رێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت.
هەروەها له بریاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا هاتووه، لە ئۆتێل و شوێنە گەشتیاری و رێستورانتەکان، دەبێت گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و رێبەر و رێنماییەکان، بەزمانی کوردیش هەبێت.