په‌يڤدارێ حكوومەتێ: به‌لاڤكرنا مووچەى دێ بەردەوام بت
كوردستان تى ڤى:
گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنى مووچه كراوه و دابه‌شكردنى مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2/2/2023، د. جووتیار عادل، گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند: “ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنى مووچه كراوه، كه داهاتى پێویست بۆ مووچه دابین كرا، وه‌ك مانگه‌كانى پێشوو وه‌زاره‌تى دارایی كاتى دابه‌شكردنى مووچه ڕاده‌گه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها دابه‌شكردنى مووچه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.”
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: “ئێمه وه‌كوو حكوومه‌ت پێشتریش توانیمانه بەردەوامی بە دابەشكردنی مووچە بدەین به‌بێ ئه‌و 200 ملیار دیناره‌ى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستانى ده‌نێرێت، چونكه له ماوه‌ى 14 مانگدا، حكوومه‌تى عێراقى ته‌نیا دوو جار 200 ملیار دیناره‌كه‌ى ناردووه، به‌ڵام ئێمه تاوه‌كوو ئێستا به‌رده‌وامین له دابه‌شكردنى مووچه، كه ئه‌مه‌ش مافێكى هه‌رێمى كوردستانه و سازشى له‌سه‌ر ناكه‌ین، ئه‌مه خێر نییه حكوومه‌تى عێراق به ئێمه‌ى بكات، قه‌رزیش نییه كه پێمانى بدات و ئێمه له‌سه‌ر خۆمان به قه‌رز هه‌ژمارى بكه‌ین، به‌ڵكوو ئه‌مه مافى خه‌ڵكى كوردستانه.”