سبەی پارتی دێ سەرهدانا چەند لایەنێن سیاسی کهت
باسنيوز:
بڕیارە سبەی چوارشەممە، شاندێكی باڵای پارتی سەردانی چەند لایەنێکی سیاسیی كوردستان بکات.
عومەر بەکر بەرپرسی پەیوەندییەکانی بەشی رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی (پارتی) راگەیاند، لە درێژەی سەردانەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ لای پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، وا بڕیارە سبەی چوارشەممە شاندێکی باڵای پارتی سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی رەنجدەرانی کوردستان بکات.
ئاماژەی بەوەش دا شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەحمود محەمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی سەرۆکایەتی دەکات، یەکەم سەردانیان بۆ لای حزبی شیوعی دەبێت و دواتر حزبی سۆسیالیست و پاشان لەگەڵ حزبی زەحمەتکێشان و پارتی رەنجدەرانی کوردستان کۆ دەبنەوە.