كانونی دووه‌م 30, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وه‌زیرا كۆچ و كۆچبه‌رێن عێراقێ:دڤێت ژینگه‌هه‌كا ئارام بۆ ئاواره‌یان بێته‌ ئاماده‌كرن

وه‌زیرا كۆچ و كۆچبه‌رێن عێراقێ:دڤێت ژینگه‌هه‌كا ئارام بۆ ئاواره‌یان بێته‌ ئاماده‌كرن

وشه‌:
حكوومه‌تی عێراق بڕیاری داوه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا، كۆتایی به‌ چالاكیی سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كانی ئاواره‌كان له‌ خاكی عێراق بهێنێت و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش بگه‌ڕێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند كه‌مپێكی توركیا و سووریا نیشته‌جێن.

فایه‌ق ئیڤان وه‌زیری كاروباری كۆچ و ئاواره‌كانی عێراق رای گه‌یاند، به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌ل كه‌ دایانڕشتووه‌ له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا، سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌ و له‌وان كه‌مپی ناوچه‌ی جه‌ره‌فول سه‌خریش ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌و روونی كرده‌وه‌، ژیانێكی گونجاو بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ دابین ده‌كه‌ن و ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ ده‌ڕه‌خسێنن سه‌رجه‌میان بۆ ماڵوحاڵیان بگه‌ڕێنه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی میدڵست نیوز، یه‌كێك له‌ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ئه‌وه‌یه‌، ئاواره‌كان تێكه‌ڵاوی كۆمه‌ڵگه‌ بكرێن و له‌و كه‌مپانه‌ رزگاریان بكات.

300 خێزانی عێراقی له‌ كه‌مپێكی توركیان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ش بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ عێراق.

وه‌ك زیاتر خستیه‌ڕوو، 300 خێزانی عێراقی له‌ كه‌مپێكی توركیان و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ش بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ عێراق.

ئه‌و له‌باره‌ی ئاواره‌كانی نیشته‌جێی كه‌مپی هۆلیش روونی كرده‌وه‌، هه‌شت هه‌زار خێزانی عێراقی له‌ كه‌مپی هولی سووریان و ده‌ستیان به‌وه‌ كردووه‌ له‌ ژێر رێكاری توندی ته‌ناهیی ئه‌و خێزانانه‌ بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ عێراق.

زۆربه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ خه‌ڵكی شنگالن و ماڵیان به‌ ته‌واوی وێران بووه‌ و ته‌نانه‌ت ناسنامه‌كانیشیان ون كردووه‌، بۆیه‌ حكوومه‌ت له‌وباره‌یه‌وه‌ بڕیاری پێویست ده‌رده‌كات.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi