شوبات 08, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

د. ڤیان سه‌بری: 400 ملیار دێ بۆ هەرێما كوردستانێ دێ ئێنه‌ هنارتن،تەنها رێكار ماينه‌

د. ڤیان سه‌بری: 400 ملیار دێ بۆ هەرێما كوردستانێ دێ ئێنه‌ هنارتن،تەنها رێكار ماينه‌

باسنيوز:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌و نووسراوه‌ ده‌كات كە سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لەبارەی هەرێمی كوردستانەوە ئاراستەی سەرجەم وه‌زارته‌كانی كردووە و ئاماژه‌ به‌ هۆكاری دواكه‌وتنی پاره‌كه‌ له ‌به‌غداوه‌ بۆ كوردستان ده‌كات.

د. ڤیان سه‌بری، بۆ (باسنیوز) گوتی: ”له‌م رۆژانه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سوودانی نووسراوێكی گشتاندنی بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانی عێراق كردووه‌ كه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وان پابه‌ندن به‌ هه‌موو ئه‌و رێككه‌وتنه‌ سیاسییانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه‌، ئه‌م نووسراوه‌ گرنگه‌ و جه‌خت كردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی پێشوه‌خته‌ له ‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ گرفته‌كان بهێنرێت.“

جەختیشی كردەوە: ”400 ملیاره‌كه‌ بڕیاری له‌سه‌ر دراوه‌ كه‌ بنێردرێت بۆ كوردستان، ته‌نیا رێكاره‌كانی ماوه‌.“

پێشتر فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (باسنیوز)ی راگەیاندبوو: “ڕێکارە ئیدارییەکانی ناردنی 400 ملیار دینارەکەی بودجەی هەرێمی کوردستان تەواو بن، پارەکە دەنێردرێت.”

سەبارەت بەو دەنگۆ و زانیارییانەی باس لەوە دەکەن، وەزیری دارایی عێراق ڕێگر بێت لە ناردنی 400 ملیارەکە، فارس عیسا گوتی: “ئەو دەنگۆیانە ڕاست نین، 400 ملیارەکە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، چۆن بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ڕادەگیرێت؟ بە پێچەوانەوە، ڕێکاری ئیداری و دارایی تەواو بێت، دەنێردرێت و کێشەی نییە.”

هەفتەی ڕابردوو، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا ئەوەی بۆ (باسنیوز) ئاشکرا کرد، نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ خەرجکردنی 400 ملیار دیناری بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان گەیشتە وەزارەتی دارایی عێراق و جەختی کردەوە، دوای تەواوبوونی ڕێکارە ئیدارییەکان، 400 ملیارەکە دەخرێتە سەر ئەژماری حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

لە ئەنجامی دانوستانی نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، ڕۆژی 13ی 12ی 2022 بڕیاری دا پشکی هەرێمی كوردستان بۆ هەردوو مانگی 11 و 12ی ئەمساڵ بنێرێت، کە دەکاتە 400 ملیار دینار.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi