كانونی دووه‌م 30, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

“رێژا بێکاريێ ل عێراقێ زێده‌بوويه‌ “

“رێژا بێکاريێ ل عێراقێ زێده‌بوويه‌ “
K24 – سلێمانی

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکەن لە کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی دانیشتووانی عێراق بگاتە 42 ملیۆن کەس و دەشڵێت: رێژەی بێکاری زیادیکردووە و گەیشتووەتە 16.5%.

زەهرە هنداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی عێراقی راگەیاندووە، بەپێی پێشبنییەکانیان ژمارەی دانیشتووانی عێراق تا کۆتایی ساڵی 2021 زیاتر بووە لە 41 ملیۆن کەس، پێشبینیش دەکەن تا کۆتایی 2022 بگاتە 42 ملیۆن کەس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر بەپێی پێشبینییەکانیان تا کۆتایی ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتووان بگاتە 50 ملیۆن کەس، ئەوە لەکاتێکدایە لە دوای روخانی رژێمی بەعسەوە لە ساڵی 2003 سەرژمێری گشتی لە عێراق نەکراوە.

گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق راشیگەیاند، کۆمەڵگەی عێراقی کۆمەڵگەیەکی گەنجە، چونکە ئەو کەسانەی لە رووی ئابوورییەوە چالاکن و تەمەنیان لە 15 ساڵیدایە لە 64% دانیشتووان پێکدەهێنن کە 50.3 یان نێرینە و 49.7 یان مێینەن.

دەشڵێت، چینی گەنجان لەنێوان تەمەنی 15 بۆ 24 ساڵیدا و لە 21% دانیشتووان پێکدەهێنێت، هەروەها تەمەنی سەروو 25 ساڵی زۆرینەیە کە ژمارەیان لە 10 ملیۆن کەس زیاترە.

زەهرە هنداوی ئاماژەی بەوەشداوە، رێژەی کارکردن لە کەرتی حکومی 38% و لە بەرامبەردا رێژەی کارکردن لە کەرتی تایبەت 62%.

سەبارەت بەڕێژەی بێکاری، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای کردووە، رێژەی بێکاری لە عێراق بۆ ساڵی 2021 گەیشتووەتە 16.5% ئەوەش بەراورد بە ساڵی 2020 بەرزتربووەتەوە.

بە گوتەی هنداوی، “پارێزگاری نەینەوا گەورەترین رێژەی بێکاری تێدایە بە رێژەی 33% و پاشان پارێزگای موسەننا دێت بە رێژەی 27% و ئینجا زیقار بە رێژەی %26، پارێزگای بەسرەش لە پلەی چوارەمدایە بە رێژەی %22.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi