كانونی دووه‌م 28, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بەرپرسه‌كێ پارتی پشكا هەرێمێ د بودجەيا 2023 دا ئاشكه‌را دكه‌ت

بەرپرسه‌كێ پارتی پشكا هەرێمێ د بودجەيا 2023 دا ئاشكه‌را دكه‌ت

وشه‌:

ئێستە حكوومەتی محەمەد شیاع سوودانی هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئامادەكردن و پەسندكردنی بودجەی 2023ی عێراق، لەو ناوەدا بەرپرسێكی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی ئەوە دەكات كە رێككەوتنێكی نیوچە كۆتایی لەگەڵ بەغدا هەیە بەوەی پشكی هەرێم لە بودجەدا 14% بێت.

ئەمڕۆ دووشەم وەفا محەمەد كەریم، بەرپرسێكی پارتی گوتی، رێككەوتنێكی نیوچە كۆتایی لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە بەوەی لە بودجەی 2023 پشكی 14% بە هەرێمی كوردستان بدرێت، لەوكاتەی هەولێر سوورە لەسەر 17%، ئەو رێژەیەش راستەقینە بێت، نەك تەنیا لەسەر كاغەز.

روونی كردەوە، هەرێم پابەندی دارایی زۆری لەسەرە، وەك مووچە و هیتریش، لەوكاتەی لە ماوەی ئەمساڵدا تەنیا دوو وەجبە پارەی لە بەغدا بەدەست گەیشتووە كە 400 ملیار دینار، ئەوەیش پێویستی مووچە پڕ ناكاتەوە، بۆیە ئێمە بەپێی رێژەی دانیشتووانی هەرێم كە زیاتر لە شەش ملیۆن كەسە داوای پشكی خۆمان دەكەین.

پێشتر سەباح حەسەن، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان دووپاتی كردەوە كە هەرێم سوورە لەسەر بەدەستهێنانی بڕی 17% لە بودجەی 2023ی عێراق، لەو كاتەی هەرێم لە ساڵانی رابردوودا دووچاری ستەم هاتووەتەوە.

روونی كردەوەن هەرێم پابەندی دارایی و قەرزی لەسەرە و پێویستە بەغدا ئەوانەی پێ بدات لە بودجەی 2023، جیا لە رەوانەكردنی 200 ملیار دیناری مانگانە، ئاشكرای كرد، تەنیا جارێك هەرێم رێژەی 17%ی لە بودجەی بەتەواوەتی وەرنەگرتووە، بۆیە دەبێت ئەوجارە مافی خۆی پێ بدرێت و ناكرێت بۆ 12% كەم بكرێتەوە، وەك هەندێك هێزی سیاسی دەیانەوێت.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi