پەرلەمانتارهكێ پارتی: ههتا ڕۆژا پێنج شەمبوويێ 15 وەزارەت دێ ئێنه ئێكلاكرن
بەغدا -KDP.info-
پەرلەمانتارێکی پارتی لە بەغدا ئاشکرای کرد، تا ڕۆژی پێنجشەممە نزیکەی 15 وەزیر بۆ وەزارەتەکان یەکلا دەکرێنەوە و بەھۆی ناکۆکیی نێوان لایەنەکان پڕکردنەوەی ژمارەیەک وەزارەت دوا دەکەوێت.
د. خەلیل غازی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “تا ئیستا دەنگدان لەسەر کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق یەکلا نەکراوەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت تا کۆتاییی ئەم حەفتەیە دەنگ لەسەر 15 وەزارەت بدرێت و ئەوانی دیکەش لە ماوەی یەک مانگدا یەکلا بکرێنەوە و دەنگیان لەسەر بدرێت، پێم وایە وەک کابینەکانی ڕابردوو ژمارەیەک وەزارەت بەوەکالەت بەڕێوە دەبرێن و ناکۆکییان لەسەرە.”
د. خەلیل غازی ڕوونی کردەوە: “ململانێ لەسەر ژمارەیەک وەزارەت ھەیە و کوتلەکان ناگەنە ھیچ ئەنجامێک، ئەوەش ھۆکارە بۆ ئەوەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دوا بکەوێت، کێشمەکشێمی لایەنەکان لەسەر ھەندێ وەزارەت پرۆسەکەی خاو کردووە، چونکە یەکلاکردنەوەی ئەو وەزارەتانە ھەندێک زەحمەتە بۆ لایەنەکان.”