تشرینی دووه‌م 30, 2022

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى باكووری ڕۆژهەڵاتی سووريا کرد

مەسرور بارزانی پێشوازى له‌ نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى باكووری ڕۆژهەڵاتی سووريا کرد

باسنيوز:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى باكووری ڕۆژهەڵاتی سووريا کرد و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5/10/2022، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ نيكۆلاس گرەینجەر، نوێنه‌رى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى باكووری ڕۆژهەڵاتی سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد و له‌ کۆبوونەوەکەدا کە ئێرڤن هیکس کونسولی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی گشتیی سووريا و عێراق تاووتوێ کران.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە گرنگیی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی نێوان لایەنە کوردییەکان لە سووریا و ڕێگەدان بە ئازادی کار و چالاکیی سیاسیی و ڕێکخراوەیی لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا کرا.

س.س

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi