شوبات 06, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

حکومەتا هەرێما کوردستانێ سیسته‌مێ به‌لاڤكرنا پانزینێ گوهارت  

حکومەتا هەرێما کوردستانێ سیسته‌مێ به‌لاڤكرنا پانزینێ گوهارت  
K24 – هەولێر:

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سیستمی دابەشکردنی بەنزین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگۆڕدرێت و لەمەودوا بەگوێرەی ژمارەی ئۆتۆمبێل، بەنزین دەدرێتە پارێزگاکان.

لە راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە “کۆی بەرهەمی بەنزینی دابینکراو لەلایەن حکومەتەوە لە رۆژێکدا سێ ملیۆن لیترە، کە رێژەی 40٪ی بۆ هەولێر، 40٪ی بۆ سلێمانی و 20٪ی بۆ دهۆک بووە”.

بەگوێرەی بڕیاری نوێی حکومەت، لەودوا دابەشکردنی بەنزین بەسەر پارێزگاکاندا پشدەبەستێت بەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێل لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەو پێیەش رێژەی 55٪ بۆ هەولێر، 31٪ بۆ سلێمانی و 14٪ بۆ دهۆک دەبێت.

لە هەرێمی کوردستاندا زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبیل تۆمارکراوە، زیاتر لە یەک ملیۆن و 775 هەزاریان بە بەنزین کاردەکەن و رۆژانە نزیکەی حەوت ملیۆن لیتر بەنزین بەکاردەهێنن.

مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، بۆ رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین، لە رێگەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە، رۆژانە سێ ملیۆن لیتر بەنزین بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبکات بە نرخی 800 دینار بۆ ئۆتۆمبیلی تایبەت و 690 دینار بۆ تاکسی و پاس.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi