سبه‌ی ئه‌زموونێن گشتی يێن پۆلا 12ێ ئاماده‌يى دێ ده‌ست پێ كن
وشه:
بڕیاره سبه‌ی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به سه‌رجه‌م به‌شه‌كانیه‌وه ده‌ست پێ بكات.
ڕۆژی دووشه‌م 27ی حوزه‌یران به به‌شداریی زیاتر له 107 هه‌زار قوتابی، تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، هاوكات له‌به‌رئه‌وه‌یش ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی چوار سه‌عات ته‌نیا له ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌كاندا سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌پچڕێن.
له دوو هه‌زار و 175 هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت
تاقیكردنه‌وه‌ی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به به‌شداریی 107 هه‌زار و 130 قوتابی، له به‌شه‌كانی زانستی و وێژه‌یی و پیشه‌یی و خوێندنی ئیسلامی، له دوو هه‌زار و 175 هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێشتر وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌نراوێكی ئاشكرای كردبوو، له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، به مه‌به‌ستی رێگریكردن له دیارده‌ی گزی یان له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌زموونه‌كانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن به هاوئاهه‌نگی كۆمپانیاكانی بواری ئینته‌رنێت، له 27ی ئه‌م مانگه‌وه له سه‌عات شه‌ش و نیوی به‌یانی تا سه‌عات 10 و نیو، سه‌رجه‌م هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت له هه‌رێمی كوردستان راده‌گیرێن.
باس له‌وه‌ش كراوه، ئه‌و بڕیاره له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و رێگریكردن له گزییه، ئه‌و هه‌نگاوه ساڵانه به‌هاوئاهه‌نگیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان له حكوومه‌ت و كۆمپانیاكانی ئینته‌رنێت ده‌گیرێته‌به‌ر.
له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه به گرنگ داده‌نرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه هه‌ر قوتابییه‌ك نمره‌ی به‌رز به‌ده‌ست بهێنێت ده‌توانێت له كۆلێژه‌كانی پزیشكی و ئه‌ندازیاری و یاسا و په‌روه‌رده و سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی تر درێژه به خوێندنی بدات.
تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی مانگێك به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌فتانه دوو تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن كه ڕۆژانی دووشه‌م و پێنجشه‌من.