نیسان 25, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

گەشتوگۆزارا هەولێرێ: هەموو رۆژێن شەمبوويان ئاهەنگ بۆ گەشتیاران دێ ئێنه‌ گێران  

گەشتوگۆزارا هەولێرێ: هەموو رۆژێن شەمبوويان ئاهەنگ بۆ گەشتیاران دێ ئێنه‌ گێران  

رووداو-هەولێر

بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر رایگەیاند، گەشتوگوزاری هەولێر بڕیاریداوە هەموو رۆژی شەممەیەک ئاهەنگێکی تایبەت لە پارکێکی هەولێر ساز بکەن بە مەبەستی دروستکردنی کاتێکی خۆش بۆ گەشتیاران.

رۆژی شەممە، 4ی حوزەیرانی 2022، نەریمان فازڵ، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بە رووداوی راگەیاند، بڕیاریانداوە کاژێر 8:00ی ئێوارەی هەموو رۆژی شەممەیەک ئاهەنگێکی تایبەت لە پارکێکی شاری هەولێر بۆ گەشتیاران ساز بکەن.

لەبارەی ئامانجی ئەم ئاهەنگە گوتی، “ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە وڵاتە جیاجیاکان سەردانی شاری هەولێر دەکەن، دەمانەوێت جگە لە شوێنە تایبەتەکان کە ئاهەنگیان تێدا ئەنجامدەدرێت، لە شوێنە گشتییەکانیش ئاهەنگ ساز بکەین، بێگومان ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زیاتر گەشتیار سەردانی هەولێر بکەن و ئەوانەشی کە لە هەولێرن کاتێکی خۆش لە ئاهەنگەکە بەسەر ببەن.”

ئەمڕۆ وەک یەکەم رۆژ، ئاهەنگەکە لە پارکی شانەدەر ساز دەکرێت، لەو بارەوە نەریمان فازڵ گوتی، “لە رۆژانی داهاتوودا ئاهەنگەکە دەوڵەمەندتر دەکرێت کە تێدا گرووپی هەڵپەرکێ و خواردنی کوردەواری و کاری دەستی تێدا بەشدار دەبن.”

29-5-2022، نەریمان فازڵ لەبارەی ژمارەی گەشتیاران بە رووداوی راگەیاندبوو، “تەنیا لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 671 هەزار گەشتیار و لە جەژنی رەمەزاندا نزیکەی 138 گەشتیار سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە، کە ئەم ژمارەیە بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیادی کردووە.”

بەپێی دوایین راپۆرتی دەستەی ئاماری عێراق، پارێزگای هەولێر لە ژمارەی هوتێلی پێنج ئەستێرەیی لەسەر ئاستی عێراق هەرێمی کوردستان لە پلەی یەکەم دێت، لەو بارەوە نەریمان فازڵ گوتی: “ئەوانە کوالێتیی کەرتی گەشتیاری باشتر دەردەخات و دڵنیایی بە گەشتیاران دەدات، چەند براندی باش هەبێت ئەوە کاریگەری لەسەر کەرتی گەشتیاری دەبێت، سەبارەت بە شوێنە گەشتیارییەکان تارادەیەکی باش خزمەتگوزاری باشیان بۆ دابینکراوە بە تایبەتی بۆ رێگەوبانەکان.”

سەبارەت بە پڕۆژەی نوێی گەشتیاری گوتی، لە داهاتوودا لە ناوچە شاخاوییەکان پڕۆژەی باشتریان دەبێت، کە دەبنە هۆی راکێشانی سەرنجی گەشتیاران، بۆ نموونە “تەلەفریکی چیای سەفین، هەروەها پڕۆژەیەکی گەشتیاری لە حەسەن بەگ هەیە، کە دوو گوندی گەشتیاری گەورەیە، یەکێکیان گوندێکی گەشتیارییە لە ناو شووشەیەکە کە هەمووی بەفرە، ئەوی دیکە لەسەر شێوەی کولتووری ناوچەکە دروست دەکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi