حوزه‌یران 06, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کێشەيا گيرۆبوونا به‌لاڤكرنا ئاهيێن خوارنێ يێن مه‌هانه‌ يێن وه‌لاتيان هاته‌ چاره‌سه‌ركرن

کێشەيا گيرۆبوونا به‌لاڤكرنا ئاهيێن خوارنێ يێن مه‌هانه‌ يێن وه‌لاتيان هاته‌ چاره‌سه‌ركرن

باسنيوز:

وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیی حکوومەتی هەرەمی کوردستان ئاشکرایکرد کە کێشەى دواکەوتنى دابەشکردنى بەشەخۆراکى مانگانەى هاووڵاتییان چارەسەرکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 30/5/2022، وەزارەتی بازرگانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە: “ئەمڕۆ بە بەشداری کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەک بۆ خستنەڕووی گرفتەکان و هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کیشەکان بەڕێوەچوو”.

ئەوەش خراوەتە روو: “لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کەمکردنەوەی رۆتین لە وەزارەت و دۆزیینەوەی رێکاری گونجاو بۆ مامەڵەی هاووڵاتییان لە هەردوو کەرتی بازرگانی و پیشەسازی کرا و ئاماژەش بەوەدرا کە باشترین رێکار بۆ نەهێشتنیی ئەو رۆتیینە پەیڕەوکردنی سیستەمی بە ئەلیکترونی ئاڵووگۆڕی نووسراوەکانە کە لە ئێستادا لە تۆمارکردنی کۆمپانیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پەیڕەو دەکرێت”.

ئاماژە بەوەش کراوە کە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بەشە خۆراکی مانگەی هاووڵاتیان کە لە رابردوودا چەند جارێک دوا دەکەوت، بەڵام ئەو گرفتە لە نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی فیدراڵ چارەسەر کراو بەوەش توانراوە بەشە خۆراکی مانگانەی مانگی 1 و 2ی ئەمساڵ دابەش و هەردوو بەشە خۆراکی مانگانەی مانگی 3 و چواریش 30٪ دابەش بکرێت.

وەزارەتی بازرگانی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو گرفتانە کرا کە لەبەردەم کارگەکان لە هەرێمی کوردستان هەن و باس لە رێگاکانی چارەسەر کردنیان کرا بۆ ئەوەی سەرنجی زیاتری وەبەرهێنەران رابکێشرێت بۆ دروستکردنی کارگەی نوێ و کار ئاسانییان بۆ بکرێت لە دروستکردنی کارگەی نوێدا.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi