ئێك ژ مه‌ترسیدارترین بازرگانێن ماددێن هۆشبه‌ر ل هه‌رێما كوردستانێ هاته ده‌سته‌سه‌ركرن
باسنيوز:
بنكه‌ى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان له سۆران، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، دواى چه‌ندین ساڵ به‌دواداچوون، یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین بازرگانه‌كانى مادده‌ى هۆشبه‌ر له هه‌رێمى كوردستان ده‌ستگیر كرا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 29/5/2022، بنكه‌ى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان له سۆران، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “دواى چەندین ساڵ بەدواداچوون و کۆکردنەوەى زانیارى و چاودێریى ورد، سەرەنجام هێزەکانى بنکەى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکانى سۆران توانییان تۆمەتبار (س.ع.خ)، كه یەکێکه لە گەورەترین بازرگانەکانى ماددەى هۆشبەر لە هەرێمى کوردستان، لە بازگەى (گۆجار)ى سەر بە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، دەستگیر بکەن”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “تۆمەتبار خەڵکى ئیدارەى ڕاپەڕینە و دانیشتووى قەڵادزێ و ئێرانە، پشکى شێرى هەبووە لە بڵاوکردنەوەى ماددە هۆشبەرەکان بە هەموو جۆرەکانى کریستاڵ، هێرۆیین و تریاک لە هەرێمى کوردستان”.
بنكه‌ى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كان له سۆران باسى له‌وه‌ش كردووه، لە ماوەى ئەم چەند ساڵەدا هێزەکانى نەهێشتنى ماددە هۆشبەرەکان توانییان دەست بەسەر ڕێژەیەکى زۆر لە جۆرەکانى ماددەى هۆشبەر، حەبى هۆشبەر، چەندین ئۆتۆمبێلدا بگرن، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆرى ئالووده‌بوو و فرۆشیارانى مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كراون، كه كاریان بۆ (س.ع.خ) کردووە”.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ڕوونیش كراوه‌ته‌وه، تۆمه‌تباره‌كه سەرپەرشتیى باندێکى گەورەى هاوردەکردن و بڵاوکردنەوەى ماددە هۆشبەرەکانى دەکرد، بە دەستگیرکردنى ئەم بازرگانە، ماددەى هۆشبەر لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە شێوه‌یه‌كى بەرچاو ڕوو لە کەمبوون دەکات.