پێلهكا ب هێز يا گەرمێ ب رێڤهيه
باسنيوز:
یەکەم شەپۆڵی بەهێزی گەرما ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و شارەزایەکی بواری کەشناسیش زانیاریی لەمبارەیەوە دەخاتە روو.
نائل عەلی، شارەزای بواری کەشناسی عێراقی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە پێشبینی دەکرێت عێراق بکەوێتە ژێر کاریگەرى کەشێکى گەرماى هاوینەوە لەگەڵ بوونى شێ لە ناوچەکانى باشوور، لە کۆتایی ئەم مانگە یاخود لە سەرەتاى مانگى داهاتوودا.
ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی دەشڵێت: “بەپێی پێشبینییەکان پلەکانى گەرما لە یەکشەممەى داهاتووەوە دەست بە بەرزبوونەوە دەکەن و لە ناوچەکانی باشوور دەگاتە 50 پلەى سەدى و لە ناوچەکانی باکووریش دەگاتە 40 پلەی سەدی”.