جوان ڕۆژبەیانی: پێتڤيه حکوومەتا عێراقێ پابەندی رێکكەفتنا شنگالێ بت
باسنيوز:
تیرۆریستانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەستیان بە جووڵە کردووە، لە لایەکی تریشەوه بوونی پەکەکە لە شنگال کە ڕۆژانە خەڵک دەڕفێنن و خەڵکەکەی ئازار دەدەن، بووەتە هۆکاری ئەوەی کە خەڵک ناوچەکانیان جێ بهێڵن.
لەم بارەیەوە جوان یوونس ڕۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: دۆخی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، وەک کەرکووک و شنگال تا دێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بە هۆی بوونی هێزە نایاسایییەکان و تیرۆریستانی داعش، بەرەو خراپی دەڕوات و ڕۆژانە دەبینین چۆن تیرۆریستان هێرش دەکەن و خەڵکی سڤیل دەڕفێنن و دەکوژن
ڕۆژبەیانی گوتیشی: پێویستە پەرلەمانی عێراق و حکوومەتی نوێی عێراق کار لەسەر ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانییەکان بکەن.
سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئەوەشی خستە ڕوو: چەندین ساڵە دۆخی ئەو ناوچانە بە چەق بەستوویی لە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان ماونەتەوە. جگە لەوەی ئەو ناوچانە پێشتر تەنیا کێشەی یەکلا کردنەوەیان هەبوو، ئێستا کێشەی داعش و هێنانی عەرەبی هاوردە و چەکدارە نایاسایییەکانی ئەوەندەی تر دۆخەکەی نالەبارتر کردووە.