بابه‌کر زێباری: داعش ل ده‌ڤه‌رێن ڤه‌قه‌تيايى چالاك بوويه
باسنيوز:
راوێژکاری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری سه‌ربازی، باس له چالاکبوونه‌وه‌ی داعش ده‌کات له سنووری ناوچه جێناکۆکه‌کان و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌کات، که ده‌بێت ئه‌و هاوکاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له‌نێوان هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه‌دا هه‌بووە، زیاتر بکرێت.
بابه‌کر زێباری، راوێژکاری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ کاروباری سه‌ربازی، بۆ (باس‌نیوز) گوتی: “له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا له که‌رکووک و دیاله و مووسڵ و ئه‌و ناوچانه‌ی که سنووری مادده‌ی ١٤٠ن و جوگرافیای راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا هه‌یه، داعش هێرشی بۆ کردوون و به‌شێکی زۆری هێرشه‌کان زیانی گه‌وره‌یان هه‌بووه”.
ڕوونیشی كردەوە: “داعش چالاکی و خۆڕێکخستنه‌وه‌ی له‌و ناوچانه زیاد کردووه و پێویسته هاوپه‌یمانان و سوپای عێراق بێنه سه‌رخه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین کات ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیی زیاتر بکرێت، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسیی داعش له‌و سنوورانه بڕە‌وێنرێته‌وه”.
ئه‌وه‌شی خسته روو: “به‌شێکی زۆری هێرشه‌کانی داعش به رێکخستنی گه‌وره و به پلان کراون، ئه‌وەش مه‌ترسییە له‌سه‌ر ئه‌م ناوچانه، بۆیه داوا ده‌کین که هاوکاریی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه زیاتر بکرێت و عێراقیش بێته سه‌رخه‌ت، که به‌زووترین کات ئه‌و لێژنه هاوبه‌شانه‌ی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا هه‌بوون چلاک بکرێنه‌وه و رێگا نه‌درێت هیچ گرووپێکی تیرۆریستی له‌و ناوچانه‌دا بمێنێت”.