مه‌سرور بارزانی: ل داڤۆسم بۆ پشكداريكرنێ ل دانوستاندنێن جیهانێ
کوردستان TV
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای گه‌یشتنی بۆ سویسڕا ڕایگه‌یاند، ئێستا له داڤۆسم بۆ به‌شداریكردن له گفتوگۆكانی جیهان.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند “من له داڤۆسم بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له گفتوگۆكانی جیهان بكه‌م”.
ڕاشیگه‌یاند “له كۆڕبه‌ندی داڤۆس دیدگه‌كانمان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسی و بازرگانی سه‌باره‌ت به ڕێگا بازرگانییه نوێیه‌كان باس ده‌كه‌ین”.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ڕاشیگه‌یاند “گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاسایشی خۆراك و وزه و پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین”.
ئه‌مڕۆ شه‌موو مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی داڤۆس، به‌ره‌و سویسڕا به‌ڕێكه‌وت.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له‌چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه‌دا به‌شداری له پانێلێك به‌ناونیشانی (پێكهاته‌یه‌كی نوێی ئاسایش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست) ده‌كات، كۆڕبه‌نده‌كه له ڕۆژانی 22 تا 26 به‌رده‌وام ده‌بێت.