ژڤانێ بهلاڤكرنا ئارى بسهر وهلاتيان هاته راگههاندن
باسنيوز:
بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی و پیشهسازیی حكوومهتى ههرێمى كوردستان ئاشكرای كرد، گەنمی ناوخۆیی و گەنمی ئەڵمانی و ئوسترالی گەیشتووە، له ناوەڕاستی ئەو هەفتەیەدا بەشە ئارد دەگاتە لای بریكارەكانی خۆراك.
ئهمڕۆ شهممه 21/5/2022، وەزارەتی بازرگانی و پیشهسازی لە ڕاگەیاندراوێكدا بڵاوی كردەوە، تێیدا هاتووه: “ئەمڕۆ بەشێکی تر لە گەنمی نان گەیشتە سایلۆی ھەولێر و لە دوو ڕۆژی داھاتوودا بەسەر کارگەی ئاشەکانی ھەولێر دابەش دەکرێت، بۆ ئەوەی بکرێت بە بەشە ئاردی مانگانەی ھاووڵاتییان” .
لهمبارهیهوه نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بڕە گەنمێكی باش بۆ بەشە ئارد گەیشتە هەولێر و و دابەشی سەر سایلۆكان دەكرێت”.
گوتیشى: “ئەو گەنمە 80%ی بەرهەمی ناوخۆیە و 20%یش گەنمی ئەڵمانی و ئوسترالییە، لە سایلۆكان تێكەڵ دەكرێت و دەكرێتە ئارد بۆ بەشەخۆراكی مانگانە”.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی باسى لهوهش كرد، لە ڕۆژی سێشەممەوە جارێكی تر بەشە ئارد دەگاتە لای بریارەكانی خۆراك و دابەشی سەر هاووڵاتییان دەكرێت و بەشە ئاردی مانگی یەك تەواو دەكرێت.
ساڵانە ئەگەر 10 مانگ ئارد دابەش بكرێت، بە گشتی هەرێمی كوردستان بۆ بەشەخۆراكی مانگانە، پێویستی بە نزیكەی 600 هەزار تەن ئارد دەبێ.