ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

80 کەس ل عێراقێ و کەسه‌ك ل هەرێما کوردستانێ تووشی تايا خوونبەربوونێ بووينه‌

80 کەس ل عێراقێ و کەسه‌ك ل هەرێما کوردستانێ تووشی تايا خوونبەربوونێ بووينه‌
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای زیقار رایگەیاند، ژمارەی تووشبووان بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 80 کەس و نۆیان گیانیان لەدەستداوە. گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، “لە هەرێمی کوردستان تەنها یەک تووشبوو تۆمارکراوە.”

رۆژی سێشەممە 17-5-2022، دکتۆر حەیدەر حەنتووش، بەڕێوەبەری هۆبەی کۆنترۆڵی نەخۆشییە گوێزراوەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی پارێزگای زیقار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “کۆی گشتیی ژمارەی تووشبووان بە تای خوێنبەربوون لە ئەمساڵدا لە هەموو پارێزگاکانی عێراق گەیشتووەتە 80 تووشبوو. زۆربەی ئەو تووشبووانە لە پارێزگای زیقارن لە باشووری عێراق کە تاوەکو ئێستا 38 تووشبوو تۆمارکراون و هەشت کەسیش بەوهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.”

لەبارەی هۆکاری زۆربوونی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە پارێزگای زیقار، دکتۆر حەیدەر حەنتووش ئاماژەی بەوە کرد، “زۆری بەخێوکردنی ئاژەڵ هۆکاری سەرەکییە. بەهۆی زۆربوونی تووشبوون بە نەخۆشییەکە پزیشکەکانی ئێمە شارەزابوون لە دیاریکردنی نەخۆشەکان و ئێستا تەواو لێهاتوون، زووتر دەتوانن هەڵگری نەخۆشییەکە دەستنیشان بکەن.”

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسی هاوبەشە لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا، لە رێگەی گەنەوە بۆ ئاژەڵ بەشێوەیەکی سەرەکی دەگوێزرێتەوە. ئاژەڵی ماڵی و کێوی وەک گوێزەرەوەی ڤایرۆسەکە بۆ مرۆڤ دادەنرێن. بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە لە عێراقدا نوێ نییە و سەرەتاکەی بۆ ساڵی 1979 دەگەڕێتەوە.

لەبارەی دۆخی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان و بەو کەیسەی کە تۆمارکراوە، د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە 17-5-2022 بە رووداوی گوت، “لە هەرێمی کوردستان تەنها یەک تووشبوو بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە کە کەسێکە لە شاری هەولێر و پیشەی گۆشتفرۆشە.”

سەبارەت بە کەمیی تووشبوون لە هەرێمی کوردستان، بەپێی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە لەوانە، “رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستیی زۆر کاریگەرییان لەسەر هۆشیاریی هەبووە و خەڵک بە باشی ئاگایان لە رێنماییەکانە، جگە لەوەی رێوشوێنەکانی حکومەت لەبارەی گۆشتفرۆشەکان و سەربڕینی ئاژەڵەوە کاریگەریی هەبووە. بە گشتیی هۆشیاریی خەڵکیش خۆی هۆکارێکی باشە کە تاوەکو ئێستا کەمترین تووشبوو تۆمارکراوە.”

نیشانەکانی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە مرۆڤدا بەپێی پسپۆڕانی بوارەکە ئەمانەن: سەرئێشە. ئازاری مل و سک. سووربوونەوەی چاو، سەرشان و سنگ. سکچوون و رشانەوە کە خوێنبەربوونی لەگەڵ دەبێت.

تای خوێنبەربوون ئەمساڵ سەرەتا لە پارێزگاى زیقارى باشوورى عێراق بڵاوبووەوە، کە ژمارەى دانیشتووانى زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە و زۆرینەى تووشبووەکانیش لە عێراقدا هەر لەو پارێزگایەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi