ئه‌نجومه‌نێ ئاسایشا هه‌رێما كوردستانێ دانپێدانێن گرۆپه‌كێ تیرۆرستی به‌لاڤكرن
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان توانییان گرووپێكی تیرۆریستیی سه‌ر به په‌كه‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی كاتیۆشادا بگرن، كه پلانیان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بەنداوی دهۆك و وێستگه‌ی کارەبا و چەند شوێنێکی گشتیی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هه‌بوو.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ده‌زگاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانییان ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام بده‌ن و له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌و گرووپه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه راسپێردراوه، بۆ ئه‌وه‌ی هێرشی مووشه‌كی بكه‌نه سه‌ر هێزەکانی پێشمەرگە، بەنداو، شوێنە گشتییەکان و فەرمانگە و دامه‌زراوه حکومییەکان.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڤیدیۆی دانپێدانانی تۆمه‌تبارانیشی بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:
راگەیەندراوێك لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
دەزگاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە پەکەکە دەستگیر دەکەن، کە پلانیان هەبووە لە رێگەی مووشەکەوە هێرش بکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەنداو، شوێنە گشتییەکان و فەرمانگە حکوومییەکان.
لە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەپێناو ئارامی و ئاسایش بۆ هاونیشتمانییان و هەرێمی کوردستان، هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایش و پێشمەرگەی کوردستان، لە رێکەوتی 4ی ئایاری 2022 لە سنووری پارێزگای دهۆك، توانییان گرووپێکی تیرۆریستی سەر بە پەکەکە دەستگیر بکەن و دەست بە سەر 9 مووشەکی جۆری کاتیۆشای 107 ملم و سەکۆی مووشەکیدا بگرن.
لە ئاکامی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ئەندامانی ئەو گرووپە تیرۆریستییەدا، دەرکەوت، لە لایەن پەکەکەوە راسپێردراون تا هێرشی مووشەکی بکەنە سەر (بارەگای لقی 17 پ. د. ك، فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، وێستگەی کارەبا، بەنداوی دهۆك و چەند شوێنێکی گشتیی دیکە).
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان