” پارتی پرۆژە بۆ مووسڵ هەنە “
مووسڵ -KDP.info-
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە لیستی پارتی دەڵێت، بە هەوڵی ئەندامانی پارتی توانیویانە ڕەزامەندی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی ڕێگای باعەدرێ-بەدریکێ وەربگرن.
شەریف سلێمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ”پرۆژەی ڕێگای باعەدرێ-بەدریکێ بۆ ناوچە ئێزدی و مەسیحینشینەکانی دەشتی نەینەوا گرنگە و پرۆژەیەکی ستراتیژیی نێودەوڵەتییە و ڕێگایەکی بازرگانییشە لە نێوان عێراق و تورکیا.”
گوتیشی: ”پارتی هەموو هەوڵێک دەدات لەم ناوچەیەدا پرۆژە جێبەجێ بکرێت و خۆی بە خاوەنی ئەم ناوچەیە دادەنێت، بۆیە دەیەوێت خزمەت بە خەڵکی ناوچەکە بگات.”
شەریف سلێمان جەختی لەوەش کردەوە: ”خەڵکی ناوچەکە زیانی گەورەیان بەر کەوتووە و ناوچەکە شایانی ئاوەدانییە و پارتی هەموو هەوڵێک دەدات خزمەتگوزاری بگەیەنێتە مووسڵ و خەڵکەکەی.”