ئایار 28, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆك بارزانی و باليۆزێ بەلجیكا دانوستاندن ل دۆر ئاساییبوونا ره‌وشا شنگالێ کر

سەرۆك بارزانی و باليۆزێ بەلجیكا دانوستاندن ل دۆر ئاساییبوونا ره‌وشا شنگالێ کر

باسنيوز:

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە باڵوێزی بەلجیكا لە عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال و گەڕانەوەی خەڵكەکە بۆ ناوچەكە کرد.

ئەمڕۆ شەممە 14/5/2022، لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە فیلیپ ڤاندین بولك، باڵوێزی بەلجیكا لە عێراق كرد و لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت تاوتوێ كرا.

لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا باڵیۆزی بەلجیكا وێڕای ئاماژەدان بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان، سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیشی كرد بۆ هەماهەنگی و پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جیاجیاكاندا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سووریا و هەروەها پێویستیی ئاساییبوونەوەی دۆخی شنگال و، گەڕانەوەی خەڵكی شنگال بۆ ناوچەكانیان ئاڵوگۆڕ كرا.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi