وەزیرێ كارەبێ: كۆنگۆ 105 ملیۆن ئاكنجى هه‌نه و مفايى ل ئه‌زموونا كاره‌با هه‌رێمێ دێ وه‌رگرت
باسنيوز:
شاندێكی كۆنگۆ له هه‌رێمی كوردستانه و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كاره‌با كۆبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له ئه‌زموونی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرن، له‌بواری پێوه‌ری زیره‌ك. وەزیری كارەباش دەڵێت: وڵاتی كۆنگۆ خاوه‌نی 105 ملیۆن دانیشتووانه و هاتووه سوود له ئه‌زموونی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت.
كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگه‌یاند: “ئەمرۆ سێشەەمە، شاندێكی كۆماری كۆنگۆ هاتوون و له‌گه‌ڵمان كۆبووینه‌ته‌وه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی كۆنگۆ سوودوه‌رگرتنه له ئه‌زموونی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان، له بواری پێوه‌ری زیره‌ك، كه له ماوه‌ی رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه”.
كه‌مال محه‌مه‌د، گوتیشی: “پڕۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك له هه‌رێمی كوردستان 87%ی جێبه‌جێكراوه، تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و 250 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌ك دانراوه، ئه‌و شانده هاتوون تا له نزیكه‌وه چۆنیه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه بزانن، بۆ ئه‌وه‌ی سوود و بهربهسهتهكانی پڕۆژه‌كه له ئه‌زموونی وه‌زاره‌تی كاره‌باوه وه‌ربگرن”.
وه‌زیری كاره‌با روونی كردەوە ، پلانی پڕۆژه‌كه بۆ یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار پێوه‌ری زیره‌كه دانراوه، تا ئێستا زۆربه‌ی پڕۆژه‌كه جێبه‌جێكراوه و ملیۆنێك و 250 هەزار پێوەر بەستراوە”.
وەزیری كارەبا دەشڵێت: “ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵییه كه وڵاتێكی كۆنگۆ خاوه‌نی 105 ملیۆن دانیشتووانه و هاتووه سوود له ئه‌زموونی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت”.