هەرێما كوردستانێ.. د سێ ههيڤان دا 82 كهسان گیانێ خۆ ژ دهستدايه و 1478 كهسێن دى ژى برينداربوون
باسنيوز:
ئاماری رووداوەكانی هاتوچۆ لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵ، بڵاو دەكرێتەوە و دەریدەخات، كە زیاترین رووداوەكان و ژمارەی قوربانییەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە.
گوتەبێژی ھاتوچۆی ھەرێمی کوردستان رایدهگهیهنێت، بەپێی دوایین ئاماری ڕووداوەکانی ھاتوچۆ لە ھەرێمی کوردستان، تەنیا لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، 862 ڕووداوی ھاتوچۆ ڕوویانداوە، بەو ھۆیەوە 82 کەس گیانیان لەدەست داوە و ھەزار و 478 کەسیش بریندار بوونە.
بهپێی داتا و زانیارییه فهرمییهكان “لەمساڵدا لە سنووری پارێزگای ھەولێر 195 ڕووداوی ھاتوچۆ ڕوویانداوە، بەوھۆیەوە 20 کەس گیانیان لەدەست داوە و 164 کەسیش بریندار بوونە”.
ئامارەكان دەریانخستووە، كە “لە سنووری پارێزگای سلێمانی 225 ڕووداوی ھاتوچۆ تۆمار كراون و 25 کەس بەو ھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە و 739 کەسیش بریندار بوونە”.
ئاماری رووداوەكانی هاتوچۆ لە پارێزگای دھۆک دەریدەخەن، كە ”222 ڕووداوی ھاتوچۆ هەبووە و بەو ھۆیەوە 16 کەس گیانیان لەدەست داوە و 229 کەسیش بریندار بوونە”.
سەبارەت بە پارێزگای ھەڵەبجەش، ئامارەكان دەریدەخەن، كە 19 ڕووداوی ھاتوچۆ ڕوویان داوە و بەو ھۆیەوە کەسێک گیانی لەدەست داوە و 16 کەسیش بریندار بوونە”.
“هاوكات لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش 57 ڕووداوی ھاتوچۆ تۆمار كراوە، بەو ھۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەست داوە و 46 کەسیش بریندار بوونە”.
سەبارەت بە ئیدارەی گەرمیان، ئامارەكان دەریدەخەن، كە “85 ڕووداوی ھاتوچۆ ڕوویانداوە و 12 کەسیش لە ئەنجامدا گیانیان لەدەست داوە و 129 کەسیش بریندار بوونە، ھەروەھا لە ئیدارەی ڕاپەڕین 59 ڕووداوی ھاتوچۆ تۆمار كراون، لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەست داوە و 85 کەسیش بریندار بوونە”.
شارهزایانی هاتوچۆ هۆكارهكانی زۆربوونی رووداوهكانی بۆ پابهندنهبوونی شوفێران به یاساكانی هاتوچۆ و تیژڕهوی و خراپیی بهشێك له رێگهوبانهكان دهگهڕێننهوه.