كانونی دووه‌م 30, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل هه‌رێما كوردستانێ هەشت تووشبوويێن كۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ ده‌ست دا

ل هه‌رێما كوردستانێ هەشت تووشبوويێن كۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ ده‌ست دا

باسنيوز:

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە لە ھەرێمی کوردستان 423 تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا دەستنیشان کران.

ئەمڕۆ دووشەممە 29/11/2021، وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو و باس لەوە کراوە، لە ھەرێمی کوردستان 423 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، هەشت کەسی دیکەش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست دا، 478 کەسیش چاک بوونەتەوە.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، كه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ 375 هه‌زار و 99 كه‌س.

دەقی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦٤٢ )

١. پشکنین: ( ٥٢٤٠ پشکنینی نوێ)
• ( ٢٧٨٠) هەولێر
• ( ٥٠٥) سلێمانی
• ( ١٨٢٨) دهۆك
• ( ٢٣) هەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ١٠٤) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٤٢٣ تووشبووی نوێ)
• ( ١٧٨) هەولێر
• ( ٧١) سلێمانی
• ( ١٦٩) دهۆك
• ( ١) هەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٤) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: ( ٤٧٨ چاکبوون)
• ( ٢٠٠) هەولێر
• ( ٨٨) سلێمانی
• ( ١٥٤) دهۆك
• ( ٧) هەڵەبجە
• ( ١٥) گەرمیان
• ( ١٤) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٨ مردن)
• ( ٣) هەولێر
• ( ٣) سلێمانی
• ( ٢) دهۆك
• ( ٠) هەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٥٢٢١٦٨ (١٢٨٥٢١٨ هەولێر، ٨٦٢٥٣٥ سلێمانی، ١٣٤٩٠١٤ دهۆك، ٢٥٤٠١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٧٥٠٩٩ (١١١٣٠٧ هەولێر، ١٢٩٠١٦ سلێمانی، ١٢٧٤٥٢ دهۆك، ٧٣٢٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٦٢٥٠١ ( ١٠٧١٦٣ هەولێر، ١٢٤٦٥٢ سلێمانی، ١٢٣٧١٠ دهۆك، ٦٩٧٦ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٥٧٣٣ (٢١٨٠ هەولێر، ١٤٢١ سلێمانی، ٢٠٢٢ دهۆك، ١١٠ هەڵەبجە)
مردن ٦٨٦٥ (١٩٦٤ هەولێر، ٢٩٤٣ سلێمانی، ١٧٢٠ دهۆك، ٢٣٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٩ی تشرینى دووەم ٢٠٢١

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi