نیسان 25, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مستەفا کازمی: پێشمەرگە و سوپايێ عێراقێ دێ بەردەوام بن ل بەرنگاربوونا تیرۆرێ

مستەفا کازمی: پێشمەرگە و سوپايێ عێراقێ دێ بەردەوام بن ل بەرنگاربوونا تیرۆرێ
كوردستان تى ڤى:

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرپەرشتیاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتیمانی كرد و ئاماژە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كرد.

مستەفا کازمی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرپەرشتی کۆبوونەوەی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد و تێیدا باسی لە بارودۆخی ئاسایشی گشتی وڵات و پاراستنی خۆپیشاندەران کرد.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەوە کرا هەموو ئامرازێک بۆ پشتگیریکردنی هێزە ئەمنییەکان لە شەڕی دژی داعش دابین بکرێت، هەروەها پەرە بە تواناکانیان بدرێت و ڕاهێنانیان پێ بکرێت.

مستەفا کازمی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکان و تێکدانیان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi