نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

لیژنەیەك لسەر پيڤه‌رێ ئاڤا مالان هاته‌ پێكئينان 

لیژنەیەك لسەر پيڤه‌رێ ئاڤا مالان هاته‌ پێكئينان 

باسنيوز:

جێگری سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لیژنەیەكیان لەسەر بەدواداچوون بۆ سەر پێوەری ئاوی ماڵان پێك ھێناوە، ئەم لیژنەیە بە ھاوبەشی كار دەكات.

رزگار عیسا سوار، جێگری سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، لە كۆبوونەوەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، گفتوگۆ لەسەر شەش بابەت و چەندین كێشەی ھاووڵاتییان كراوە، بە تایبەت لەسەر پێوەری ئاوی ماڵان.

لەبارەی پێوەری ئاو، گوتیشی: “لیژنەیەكی ھاوبەش لەنێوان وەزارەتی شارەوانی و لیژنەی شارەوانی لە پەرلەمان پێك ھێنراوە، ئەم لیژنەیە كار دەكات بۆ لیكۆڵینەوە لەسەر پێوەری ئاوی ماڵان، بەتایبەت لەسەر ئەو ھاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە، كە ئێستا لەجیاتی كرێی مانگانە، 80 ھەزار دیناریان لێ وەردەگیرێت، بەڵام پێشتر 200 ھەزار وەرگیرا، ئەم لیژنەیە بەدواداچوون دەكات و بڕیارێك لەبارەی ئەو 80 ھەزار دینارە دەدات، كە كەم بكرێتەوە، بەڵام لەسەر ئەو كەسانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە لانابرێت”.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە میدیاكانی ڕاگەیاند، لەبری نەبەستنی پێوەر ھیچ سزایەك وەرناگیرێت، بەڵكوو ئەو پاره‌یه‌ى ئێستا له‌برى نه‌به‌ستنى پێوه‌ر له‌ هاووڵاتییان وه‌رده‌گیرێت، كرێی مانگانەى ئاوە و بۆ ئەو كەسانەیه‌ كه‌ تا ئێستا پێوەریان نەبەستووە، “ئەوانەی پێوەریشیان بەستووە، نابێت كرێی پێوەری ئاویان لە 45 ھەزار زیاتر بێت”.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار داواش لە ھاووڵاتییان دەكات، بۆ رێگریی لە بەفیڕۆدانی ئاو پێوەری ئاو ببەستن، چوونكە كەشوھەواكە گۆڕاوە و وشكەساڵی بووەتە هۆی كەمیی ئاو و زیانی زۆری بە ھەرێمی كوردستان گەیاندووە.

بەپێی داتایەكی وەزارەتی شارەوانی، كە بە پەرلەمان دراوە، تا ئێستا 923 ھەزار مۆڵەتی ئاو دراوە، لەو ژمارەیەدا 632 ھەزار پێوەر بەستراوە، كە دەكاتە 62%.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi