شوبات 08, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

لدووڤ داوى ئامار هژمارا ئاكنجيێن ھەرێما كوردستانێ شەش ملیۆن و ١٧١ھەزار كەسن

لدووڤ داوى ئامار هژمارا ئاكنجيێن ھەرێما كوردستانێ شەش ملیۆن و ١٧١ھەزار كەسن

ھەولێر-KDP.info-

سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان گوتی، سەرقاڵی ئامارێكی نوێی دانیشتووانی ھەرێمی كوردستانن و ئەمساڵ ئامارەكە ڕادەگەیەنن، چونكە تاوەكو ئێستا سەرژمێریی گشتی نەكراوە. دەشڵێ: “ئێستا كار لەسەر ئامارەكە دەكەین و لە كۆتایی كارەكانداین و سەرقاڵی وردبینیكردنین”.

سیروان محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: “بەپێی دوایین ئامار، تا ساڵی ڕابردوو ژمارەی دانیشتووانی ھەرێمی كوردستان بە خەمڵێندراوی شەش ملیۆن و ١٧١ھەزار كەسە و بڕیارە بۆ ئەمساڵیش ئامارێكی نوێی ژمارەی دانیشتووان رابگەیەنین، كە لە ئێستادا كاری لەسەر دەكەین و ئاماری ساڵی ٢٠٢١ دەبێت”.

سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان ڕوونیشی كردەوە: “ئەو ئامارە لەسەر ئەو رووپێوانەی ئەنجاممان داوە و گەشەی پێشبینیكراوی ژمارەی دانیشتووانی ھەرێمی كوردستان و پارێزگاكان دەبێت، ئەمەش بە مەبەستی دانانی پلان و ئەنجامدانی رووپێوەكانی خۆمان، چونكە سەرژمێریی گشتی نەكراوە”.

محەمەد ئاماژەشی دا: “بە وردی كار لەسەر ئامارەكە دەكەین، بۆ ئەوەی ئەمساڵ كۆتایی پێ بێت و ئێستاش كاری وردبینیی تێدا دەكرێت، هەروەها بۆ ئەمساڵیش ئامارێكی نوێمان دەبێت لەبارەی ژمارەی دانیشتووانی ھەرێمی كوردستان، كە گەیشتووەتە چەند، بۆیە جارێ نامانەوێت ئاماژە بە ھیچ ژمارەیەك بكەین، تا كارەكان كۆتاییان دێت و ئەوكات بە فەرمی رایدەگەیەنین”.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi