شوبات 02, 2023

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نێچیرڤان بارزانی: داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كا راسته‌قينه‌يه‌

نێچیرڤان بارزانی: داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كا راسته‌قينه‌يه‌

باسنيوز:

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی هێرشەکەی شەوی رابردووی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و شەهیدبوونی دوو پێشمەرگە، رایدەگەیەنێت، ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە هێشتا مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌يه‌.

درەنگانی شەوی شەممە 30-10-2021، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنووری شارۆچکەی پردێ لە پارێزگای کەرکووک و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە شەهید بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31-10-2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری هەردوو شەهید (خالید حەمید هەیاس و ئاکۆ کەریم قادر) کردووە و هاوسۆزی بۆ هاوڕێ و هاوسەنگەرانیان دەربڕیوە.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاندووە: ”دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوانبوونى په‌لاماره‌كانى تيرۆرستان‌، ئه‌و ڕاستييه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات ده‌كات“.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەپێویستی دەزانێت ”بە ئیرادە و دەستێکی پۆڵایین“ هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ”تا له‌ناوبردنى يه‌كجارييان، ڕووبه‌ڕوو و به‌ره‌نگاريان ببينه‌وه‌“.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى هه‌ردوو شه‌هيدى گيانفيدا خالید حەمید ھەیاس و ئاکۆ کەریم قادر له‌ لیوای ۱۰ی پیاده‌ى سه‌ر به‌ وەزارەتی پێشمەرگە ده‌كه‌م كه‌ شه‌وى ڕابردوو دواى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يه‌كى قاره‌مانانه‌ له‌ كاتى ڕاو‌ه‌دوونانى تيرۆرستانى داعشدا له‌ ناوچه‌ى پردێ شه‌هيد بوون و گيانى پاكيان به‌ نيشتمان به‌خشى.

له‌ دڵه‌وه‌ هاوسۆز و هاوخه‌مى خێزان و كه‌سوكاريان و ته‌واوى هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانيان و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانم. له‌ نزيكه‌وه‌ هه‌ست به‌ ئێش و ئازاريان ده‌كه‌م. له‌ په‌روه‌ردگارى مه‌زن داواكارم گيانى شه‌هيدان به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به‌ ئه‌وان و ئێمه‌ و هه‌مووان ببه‌خشێت.

دووباره‌بوونه‌وه‌ى به‌رده‌وام و فراوانبوونى په‌لاماره‌كانى تيرۆرستان‌، ئه‌و ڕاستييه‌ ده‌سه‌لمێنێت كه‌ داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات ده‌كات، بۆيه‌ ده‌بێ به‌ ئيراده‌ و ده‌ستێكى پۆڵايينه‌وه‌، به‌ هاوكاريى و هه‌ماهه‌نگيى پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عيراق و هێزه‌ ئه‌منييه‌كان و به‌ پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى تا له‌ناوبردنى يه‌كجارييان، ڕووبه‌ڕوو و به‌ره‌نگاريان ببينه‌وه‌.

سڵاو و دروود بۆ گيانى پاكى شه‌هيدان.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/10/31

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi