نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل هه‌رێما كوردستانێ ژمارا تووشبوويێن كۆرۆنايێ 217 هه‌زار كه‌س ده‌ربازكر  

ل هه‌رێما كوردستانێ ژمارا تووشبوويێن كۆرۆنايێ 217 هه‌زار كه‌س ده‌ربازكر  

باسنيوز:

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات کە له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ سێ هه‌زار و 500 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌‌ 26/7/2021، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)دا بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ هه‌رێمى كوردستان سێ هه‌زار و 559 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، 13 كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، هه‌زار و 41 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، له‌ هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا گه‌یشته‌ 217 هه‌زار و 565 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌شدا 193 هه‌زار و 392 كه‌س چاك بوونه‌ته‌وه‌، چوار هه‌زار و 702 كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 19 هه‌زار و 471 كه‌سیش له‌ژێر چاره‌سه‌ردان.

ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥١٦ )
١. پشکنین: ( ١٧١٤١ پشکنینی نوێ)
• ( ٤٦٠٩) هەولێر
• ( ٣٢٢٤) سلێمانی
• ( ٨٤٧٤) دهۆك
• ( ٣٠) هەڵەبجە
• ( ٦٩٨) گەرمیان
• ( ١٠٦) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٣٥٥٩ تووشبووی نوێ)
• ( ٩٧١) هەولێر
• ( ٨٩٣) سلێمانی
• ( ١٥٦٤) دهۆك
• ( ١٩) هەڵەبجە
• ( ٨٨) گەرمیان
• ( ٢٤) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ١٠٤١ چاکبوون)
• ( ١٣٠) هەولێر
• ( ٢٢١) سلێمانی
• ( ٦٥٨) دهۆك
• ( ٤) هەڵەبجە
• ( ٢٦) گەرمیان
• ( ٢) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ١٣ مردن)
• ( ١) هەولێر
• ( ٦) سلێمانی
• ( ٥) دهۆك
• ( ٠) هەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ١) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢٣٧٠٩٨٣ (٨١٢١٣٥ هەولێر، ٥٩٤٨٥١ سلێمانی، ٩٤٧٣٨٢ دهۆك، ١٦٦١٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢١٧٥٦٥ (٦٤٦٣٩ هەولێر، ٧٠٦٠٩ سلێمانی، ٧٨٣٩٠ دهۆك، ٣٩٢٧ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٩٣٣٩٢ ( ٥٦٠٧٨ هەولێر، ٦١٥٥٢ سلێمانی، ٧٢٠٩٣ دهۆك، ٣٦٦٩ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٩٤٧١ (٧٢٩٤ هەولێر، ٦٩١٢ سلێمانی، ٥١٦٣ دهۆك، ١٠٢ هەڵەبجە)
مردن ٤٧٠٢ (١٢٦٧ هەولێر، ٢١٤٥ سلێمانی، ١١٣٤ دهۆك، ١٥٦ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٢٦ی تەمووز ٢٠٢١

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi