حوزه‌یران 22, 2021

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مەسرور بارزانی: هەموو بزاڤان بۆ دروستکرنا ژێرخانه‌يه‌كا ئابووری يا پێشکەفتى دكه‌ین

مەسرور بارزانی: هەموو بزاڤان بۆ دروستکرنا ژێرخانه‌يه‌كا ئابووری يا پێشکەفتى دكه‌ین
باسنیوز:
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، حکوومەت هەموو هەوڵێک بۆ دروستکردنی ژێرخانی ئابوورییەکی پێشکەوتوو دەدات.

ئەمڕۆ سێشەممە 18-5-2021، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وتارێکی لە رێوڕەسمی کردنەوەی گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسنی (مێد ستیل MED STEEL ) لە هەرێمی کوردستان و عێراق، لە شاری هەولێر، پێشکەش کرد.

دەقی وتارەکەی مەسرور بارزانی:

بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان

بەڕێزان ئامادەبوانی هێژا

رۆژتان باش

من زۆر خۆم بە بەختەوەر دەزانم كە لە بۆنەیەكی دیكە لێرە ئامادەین بۆ كردنەوەی كارگەی ئاسنی میدستیل لە هەولێر، كە ئەمە ئەو راستییە پێشان دەدات كە ئێمە لە هەرێمی كوردستان بەردەوامین لە پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت بە تایبەتی لەم بۆنەیەدا كە ئەم میدستیلە لە بواری پیشەسازیدا خزمەتێكی گەورەی هەرێمی كوردستان دەكات.

تەنیا بەڵێن نادەین، بەڵكوو بەڵێنەكانیشمان جێبەجێ دەكەین. لە كابینەی نۆیەم بەڵێنمان دا پشتیوانی كەرتی تایبەت بین و هەوڵی هەمەجۆركردنی ئابووریی هەرێم بدەین، خۆشحاڵم دەبینم كارگەیەكی وا گەورە بە ستانداردێكی جیهانی دروست كراوە كە گەورەترین و پێشكەوتووترین كارگەی ئاسنە لە عێراق و هەرێمی كوردستان.

بیستمان ئەم كارگەیە توانای بەرهەمهێنانی ٣٥٠ تۆن شیش و ستیلی هەیە كە بۆ كوردستان و عێراق و شوێنەكانی دیكەش دەتوانێ بەرهەم بنێرێت، جگە لەوەی هەلی كار بۆ زیاتر لە هەزار كەس دەڕەخسێنێت.

جێی شانازییە رۆژ بە رۆژ پرۆژەی ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت بۆ هەمەجۆركردنی ژێرخانێكی بەهێزی ئابووری لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی تەنیا پشت بە سەرچاوەیەكی داهات نەبەستین، كوردستان بە كانزاكانی و سامانە سرووشتییەكەی دەوڵەمەندە، بەڵام وەك پێویست تا ئیستا سوودی لێ وەرنەگیراوە. هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی ژێرخانێک دروست بكەین كە كوردستان بخاتە ڕیزی وڵاتانی پێشكەوتوو.

لە پشتیوانیكردنی ئەم هەوڵانە بەردەوام دەبین و سوپاسی هەموو سەرمایەداران دەكەین و داوا لە وەبەرهێنەران دەكەین كە لە كەرتەكانی پیشەسازی، گەشتوگوزار، كشتوكاڵ و فێركردن و خوێندن بەردەوام بن، بەرنامەیەكی گەورەمان هەیە بۆ پێشخستنی هەرێمی كوردستان لە هەموو رووێژەوە، خۆشحاڵم، ڕۆژ بە ڕۆژ بەرهەمی بەڵێنەكانمان دەبینین و كوردستان هەنگاوی زیاتر دەنێت بۆ ئەوەی پێش بكەوێت.

دەستخۆشیتان لێ دەكەم و دەستخۆشی لە كاك سەبری ئۆزال دەكەم بۆ ئەم وەبەرهێنانەی كردوویانە، هیوای سەركەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi