تشرینی دووه‌م 30, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

گوژمه‌كێ دراڤى ل‌سه‌ر 140 هه‌زار خێزانێن كێم ده‌رامه‌ت دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن ‌ 

گوژمه‌كێ دراڤى ل‌سه‌ر 140 هه‌زار خێزانێن كێم ده‌رامه‌ت دێ ئێته‌ به‌لاڤكرن ‌ 

باسنيوز:

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، 140 هه‌زار خێزانى كه‌مده‌رامه‌ت هاوكارى ده‌كرێن.

كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەم نزیكانە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانه‌وه‌ دەست بە دابەشكردنی بڕە پارەیەك بەسەر 140 هەزار خێزانی كەمدەرامەت دەكرێت”.

له‌باره‌ى وردەكاریی بابەتەكە گوتی: “لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی پارێزگاكا ناوی ئەو خەڵكانە نووسراوە، ئێستا لیستی ناوی 140 هەزار خێزان لە هەموو پارێزگاكان ئامادە كراوە، بڕی 100 ھەزار دینار بە هەر خێزانێك دەدرێت”.

وەزیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی جەختی له‌وه‌ش كردەوە، ئەوانەی لەو بڕە پارەیە سوودمەند دەبن دەبێت خێزانێكی هەژار بن و هیچ داهاتێكیان نەبێت و شایستەی ئەو هاوكارییە بن.

لە ماوەی دوو مانگی رابڕدوودا لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوكاریی خۆراك بە 312 ھەزار خێزان درا، كە بۆ هەرخێزانێك 50 كیلۆ برنج و حه‌وت لیتر زەیت بوو، ئه‌و هاوكارییه‌ش لە ڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە دابەش كرا.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.