تشرینی دووه‌م 30, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى:پێشوازيێ ل‌ رێككه‌فتنا هه‌ولێر و به‌غدا دكه‌ين

نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى:پێشوازيێ ل‌ رێككه‌فتنا هه‌ولێر و به‌غدا دكه‌ين

ھەولێر-KDP.info-

نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ هاریكاری عێراق ناسراو به‌ “یۆنامی” پێشوازی له‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی دۆخی شنگال ده‌كات.

جێنین هانس پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كرده‌وه‌، “پێشوازی له‌ رێكه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی شنگال ده‌كه‌ین. ئه‌مه‌ ده‌ستپێكی هه‌نگاوێكی گر‌نگه‌ به‌ ئاراسته‌یه‌كی راست”.

پلاسخارت له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی: “هیوادارین ئه‌م رێككه‌وتنه‌ رێگه‌ بۆ داهاتوویه‌كی باشتر خۆش بكات”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، “له‌ ساڵی 2014 داعش دڕندانه‌ترین تاوانی به‌رامبه‌ر ئێزیدییه‌كان ئه‌نجامدا‌ و شنگال رووبه‌ڕووی مه‌ینه‌تییه‌كی گه‌وره‌ بووه‌وه. دوای شكاندنی داعشیش به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ناسه‌قامگیری دۆخی ئه‌منی و نه‌بوونی ئیداره‌یه‌كی یه‌كگرتوو، قوربانیان و رزگاربووانی ده‌ستی داعش نه‌یانتوانی بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر زێدی خۆیان”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ كه‌ له‌ تویتێكدا به‌ زمانی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌‌، پلاسخارت، ئاماده‌یی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی بۆ هاوكاریكردنی هه‌ر هه‌نگاوێك له‌ پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و بونیادنانه‌وه‌ و سه‌قامگیركردنی نیشاندا.

پێشتریش لەو بارەیەوە، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کۆبوونەوەکەى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، بە ئامادەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی هەرێم و بەغدا، رێکەوتنێکی باش کراوە بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ئەمنی، سەربازی و ئیداریی شنگال.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوولا ئامانجمان ئەوەیە رەوشەکە ئاسایی بکرێتەوە و ئاوارەکان بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.