ئه‌یلول 27, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كێشا غازا مالان هاته‌ چاره‌كرن  

كێشا غازا مالان هاته‌ چاره‌كرن  

وشه‌:
قایمقامی هه‌ولێر ئاشكرای کرد، كێشه‌ی كه‌میی غاز چاره‌سه‌ر بووە و غازی پێویست گه‌یشته‌ هه‌ولێر، له‌مڕۆە دابه‌شكردنی غاز ده‌ستی پێ كردووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م سێی شوبات، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر به‌ “وشه‌”ـی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ غازی پێویست بۆ هه‌ولێر هاتووه‌ و ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی کراوە.

هاتنی غازی شل بۆ هه‌ولێر ئاسایی بووه‌ته‌وه‌ و هیچ کێشەیەک لەبەردەم هاتنیدا دروست نابێت
قایمقامی هه‌ولێر گوتی، به‌ هه‌وڵی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی، هاتنی غازی شل بۆ هه‌ولێر ئاسایی بووه‌ته‌وه‌ و هیچ کێشەیەک لەبەردەم هاتنیدا دروست نابێت.

ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی غاز، پۆلیس بۆ دابه‌شكردنی دەنێردرێت، تا ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی غاز نه‌بووه‌، دۆخه‌كه‌ ئاسایی بێته‌وه‌ و له‌ سه‌رجه‌م گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر غاز دابه‌ش ده‌كرێت.

ئه‌و گوتانه‌ی قایمقامی هه‌ولێر له‌ كاتێكدایه‌ ڕۆژی یه‌كی شوبات له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی ناسراو، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای نوێی گواستنه‌وه‌ی غاز بۆ هه‌ولێر ڕفّنرا و دواتر ئه‌شكه‌نجه‌ درا.

گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش دوێنێ له‌ لێدوانێكیدا ڕای گه‌یاند، گرووپێكی چه‌كداری ده‌ستڕۆیشتوو، ڕێگرییان له‌ هاتنی غاز بۆ هه‌ولێر و دهۆك کردووە.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.