ئه‌یلول 27, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژن و زه‌لامه‌كێ چینی ل فرۆكەخانەيا هەولێرێ هاتنه‌ ڤه‌گەراندن

ژن و زه‌لامه‌كێ چینی ل فرۆكەخانەيا هەولێرێ هاتنه‌ ڤه‌گەراندن
رووداو – هەولێر

لێپرسراوی بنكەی نشینگە و پاسپۆرت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ ئافرتێک ‌و پیاوێكی چینییان گەڕاندووەتەوە ئەو شوێنەی لێوەی هاتوون.

ئەمڕۆ یەكشەممە 02-02-2020 رزگار فەرزەندە ئەفەندی، لێپرسراوی بنكەی نشینگە و پاسپۆرت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “هۆكاری گەڕاندنەوەی ئەو ژن و پیاوە چینییە رێگریكردن بووە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

لێپرسراوی بنكەی نشینگە و پاسپۆرت لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، هەركەسێك هەڵگری رەگەزنامەی چینی بێت، رێگری لە هاتنی دەكەن ‌و ئەوە شەشەمین كەسی چینییە كە رێگیرییان لێكردووە بچێتە نێو هەولێرەوە.

كۆرۆنا ڤایرۆسێكی گوازراوەیە، واتە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە، لەنێوان ئاژەڵەكانەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و تووشی كۆئەندامی هەناسە دەبێت. كۆكەی قورس، تای بەرز و هەناسەتووندی لە نیشانە سەرەكییەكانی نەخۆشییەكەن.

كۆرۆنا خێزانێكی ڤایرۆسەكانە تاوەكو ئێستا حەوت جۆری ناسراوە و بۆ یەكەمجار لە ساڵانی 1960 بڵاوبووەوە، بەڵام ئەم جۆرەی کە لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 لە چین دەركەوت، جۆرێكی نوێی ڤایرۆسەكەیە. تاوەكو ئێستاش 14 هەزار و 591 کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون، 305 كەس بەهۆیەوە مردوون ‌و 345 كەسیش دوای تووشبوونیان چاكبوونەتەوە.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.