ئه‌یلول 27, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فراكسیۆنا كوردستانى:كوردان ل به‌غدا پێویستی ب هه‌ڤپه‌یمانيێ هه‌یه‌

فراكسیۆنا كوردستانى:كوردان ل به‌غدا پێویستی ب هه‌ڤپه‌یمانيێ هه‌یه‌

وشه‌:
فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، ده‌بێت كورد له‌ چوارچێوه‌ی یه‌ك فراكسیۆندا یه‌ك بگرێت و روووبه‌ڕووی هه‌ر یاسا و ڕێسایه‌ك ببنه‌وه‌ له‌ به‌غداوه‌ دژ به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كرێت.
تا ئێستا هیچ فراکسیۆنێک دژایەتی دروستبوونی ئەو هاوپەیمانێتییەی نەکردووە

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی كانوونی یه‌كه‌م، شێروان میرزا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فڕاكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ “وشه‌”ی ڕاگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و ڕووداوانه‌ی دێنه‌ پێشه‌وه‌، كورد هه‌ڵوێستی دێته‌ گۆڕین، بۆ نموونه‌ له‌ پرسی وا هه‌یه‌ هاوهه‌ڵوێست بووین و له‌ پرسی واش هه‌بووه‌ هاوهه‌ڵوێست نه‌بووین، وه‌ك یه‌كێتی لامان گرنگه‌ هاوپه‌یمانی كوردستانی دروست بكرێت و هه‌وڵی زۆریشمان بۆ داوه‌، ئاماده‌ی ئه‌وه‌ش بووین قوربانی بده‌ین به‌وه‌ی له‌ پشكی خۆمان له‌ لیژنه‌كان به‌ لایه‌نه‌كانی تر بده‌ین ته‌نیا بتوانین هاوپه‌یمانی كوردستانی دروست بكرێت.

زیاتر روونی ده‌كاته‌وه‌، هه‌وڵی به‌رده‌وام هه‌یه‌ بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پرسه‌كانی تایبه‌ت به‌ كورد یه‌ك هه‌ڵوێست بین، كورد ده‌بێت بۆ پرسی دانانی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ و پرسی ده‌ستوور هاوهه‌ڵوێست بین تا بتوانین داوا و وه‌ره‌قه‌ی كوردی جێبه‌جێ بكرێت، ئێسته‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان له‌یه‌ك نزیكن و هیچ فراكسیۆنێكیش دژایه‌تی بۆ هاوپه‌یمانی كوردستانی ده‌رنه‌بڕیوه‌.

به‌یار دۆسكی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ “وشه‌” رای گه‌یاند، سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان هاوڕان له‌وه‌ی ده‌بێت كورد له‌ به‌غدا یه‌ك فراكسیۆن بێت، چونكه‌ كێشه‌كان له‌ به‌غدا یه‌ك كێشه‌یه‌، بۆیه‌ هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ستی پێ كردووه‌ بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانی كوردستانی، دوێنێ 25ـی مانگ ئێمه‌ له‌ناوخۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزبیمان هه‌بوو و تیایدا دووپات له‌ دروستكردنی فراكسیۆنی كوردستانی كرایه‌وه‌.

“وه‌ك كورد هه‌موو دژی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ستایینه‌وه‌، به‌ڵام ئێمه‌ هه‌وڵێكمان دا له‌كاتی په‌سندكردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ویستمان كورد به‌شدار بێت، به‌بێ كورد به‌ویستی خۆیان یاساكه‌ په‌سند نه‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌بوو هیچ فراكسیۆنێكی كوردی به‌شداری نه‌كرد” به‌یار دۆسكی وای گوت.

دووپات له‌وه‌یش ده‌كاته‌وه‌، كێشه‌ی ئێمه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ سه‌رۆك وه‌زیران كێ بێت له‌به‌رئه‌وه‌ی پۆسته‌كه‌ پشكی شیعه‌یه‌، ته‌نیا ئێمه‌ مه‌رجمان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته‌ سه‌رۆك وه‌زیران پابه‌ندی ڕێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر بێت و ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ش كورد هاوده‌نگه‌.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.