تشرینی دووه‌م 24, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئەنجوومەنێ وەزیران یاسايا دامەزراندنا فەرمانبەرێن گرێبەست ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كر

ئەنجوومەنێ وەزیران یاسايا دامەزراندنا فەرمانبەرێن گرێبەست ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كر
رووداو-هەولێر

حكومەتی هەرێمی كوردستان، پرۆژەیاسای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەگەڕێنێتەوە پەرلەمان ‌و داوا دەكەن “بەرەچاوكردنی سوود ‌و بەرژەوەندی گشتی ‌و باری دارایی هەرێمی كوردستان پێداچوونەوەی پێدا بكرێت”.

لە نووسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران كە بۆ پەرلەمانی كوردستانی ناردووەتەوە و واژۆی د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی لەسەرە، ئەوە خراوەتەڕوو، “گۆڕانكاری لە ئامار‌ و داتای دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست كراوە”، هەر بۆیە داواكراوە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان پێداچوونەوەی پێدا بكرێت، ئەوەش “بەڕەچاوكردنی سوود ‌و بەرژەوەندی گشتی ‌و باری دارایی هەرێمی كوردستان”.

پێشتریش سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، یاسای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكانی بۆ پەرلەمانی کوردستان ناردەوە ‌و هۆكارەكەشی روونكردبووەوە كە گەڕاندنەوەی یاساكە لەسەر داوای سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و پێشنیازی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بووە، بەهۆی بوونی چەند تێبینییەك لەسەر هەندێك لە بڕگە و ماددەكانی یاساكە.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.