وه‌زاره‌تا په‌روه‌ردێ په‌یامه‌كێ ئاراسته‌ی مامۆستایان دكت
خه‌ندان
وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دڵنیایی خۆی نیشاندا له‌وه‌ی مامۆستایان هەست بەو بەرپرسیاریەتییە ده‌كه‌ن کە کەوتووەتە سەرشانیان و منداڵانی کورد لە خوێندن بێبەشناكهن، ئه‌وه‌ش له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ بایكۆتی ده‌وام له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه له‌پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین.
وەزارەتی پەروەردە ئه‌مڕۆ لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ی ڕۆژی مامۆستایانی جیهان و کوردستانه‌وه وتی “ئێستا دۆخی هەرێم قەیراناوی و ژیان و گوزەرانی مامۆستایان سەخت و دژوارە، ئێمە هەست بەم دۆخە دەکەین و خۆمان بە داکۆکیکاری ماف و خواستە ڕەواکانیان دەزانین”.
هه‌روه‌ها دڵنیایی خۆی نیشاندهداوه له‌وه‌ی حکومەت بە پێی واقعی دۆخی ئابووری هەرێم دریغی ناکات، “چونکە توێژی مامۆستایان شیاوی هەموو خزمەت و لاوێکردنەوەیەکن. دڵنیاین کە مامۆستایانیش هەست دەکەن بەو بەرپرسیاریەتییەی کە کەوتووەتە سەر شانیان و منداڵانی کورد لە خوێندن بێبەش نەکەن”.
ئه‌و په‌یامه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ناڕه‌زایی مامۆستایان دژی دواكه‌وتنی موچه‌و سیسته‌می پاشه‌كه‌وت، كه به‌هۆیه‌وه مامۆستایانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین بایكۆتی وه‌رزی نوێی خوێندنیان كردووه كه 27 مانگی رابردوو ده‌ستیپێكرد.