ئاب 23, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ھەركه‌سه‌كى غازێ گران بفرۆشت دێ ئێته‌ سزادان

ھەركه‌سه‌كى غازێ گران بفرۆشت دێ ئێته‌ سزادان

ھەولێر-KDP.info-

قایمقامی ھەولێر ڕایدەگەیەنێت، كێشەی كەمیی غاز چارە كراوە و ھەر كەسێكیش غاز بە نرخێكی گران بفرۆشێت، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەكرێت و سزا دەدرێت.

نەبەز عەبدولحەمید، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: “بۆ ماوەیەكی زۆر كەم، كێشەیەك لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان و كۆمپانیای دانەغازدا ھەبوو و چارە كرا، بۆیە ئەمە بووە ھۆكاری ئەوەی ھەندێك غاز كەم بێت و خەڵكانێكیش ئەمەیان بە درەفەت زانی و نرخی غازیان بەرز كردەوە، بەڵام ئێمە لە ماوەیەكی كەمدا ئەو كێشەیەمان چارە كرد و لە ئێستادا كێشەی كەمیی غاز نەماوە”.

عەبدولحەمید گوتیشی: “كەمیی غاز تەنیا چەند سەعاتێكی خایاندووە و دواتر چارە كراوە، ئێستایش نرخی غازی حكوومی بە ٧٥٠٠ دینار و بازرگانییەكەیش بە ٨٥٠٠ دینارە، ھەر كەسێكیش لەم نرخە زیاتر غاز بفرۆشێت، سزای دەدەین و چەند كەسێكیش تا ئێستا سزا دراون”.

دوای ئەوەی خەڵكانێك زانییان غاز ھەندێك كەم بووە، نرخەكەیان بەرز كردەوە، كە نرخی یەك بوتڵ غاز گەیشتبووە ١٣ بۆ ١٥ھەزار دینار.

 

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.