ئایار 21, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پێدانا قەرێ 30 ملیۆن ديناران ل هەرێما كوردستانێ هاته‌ راگەهاندن

پێدانا قەرێ 30 ملیۆن ديناران ل هەرێما كوردستانێ هاته‌ راگەهاندن

وشه‌:

یەكێتی هاوردە و ناردنكارانی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەندامانی یەكێتییەكەی دەتوانن سوودمەندبن لە وەرگرتنی قەرزی 30 ملیۆن دیناری لە بانكەكان.

ئەمڕۆ سێشەم 30ـی نیسان، یەكێتی هاوردە و ناردنكاران لە ئاگادارییەكدا دەڵێ، ئاگەداری ئەندامانی یەكێتییەكەمان دەكەینەوە لە بانكەكانەوە دەتوانن بڕی ٣٠ ملیۆن دینار بە قەرز وەربگرن بەو مەرجەی پشتگیری یەكێتی هاوردە و ناردنكارانیان هەبێت.

زیاتر ڕوون كراوەتەوە، ئەو پارەیە بۆ هاوكاریكردنی هاوردەكاران و بازرگانانی هەرێمە بۆ زیاتر پشتگیریكردن لە كاری ئەندامەكانی و زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، لە بانكەكانەوە بڕی ٣٠ ملیۆن دینار قەرز دابین دەكرێت بۆ هەر ئەندامێك كە ئارەزوومەند بێت لە وەرگرتنی.

لە كۆتایی ئاگەدارییەكە باس لەوەش كراوە، هەر ئەندامێك بە نیازی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەیە، دەتوانێت سەردانی بارەگای سەرەكی یەكێتی هاوردە و ناردنكارن بكات بۆ وەرگرتنی پشتگیری و پێدانی زانیارییەكان لەسەر چۆنیەتیی وەرگرتنی پارەكە.

ئەو ئاگەدارییەی یەكێتی هاوردە و ناردنكاران لە كاتێكدایە لە ڕابردوو بەهۆی تەنگژەی دارایی پێدانی پارە لە بەشێكی زۆری بانكەكان بە بازرگانان وەستابوو.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.