ئاب 26, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پۆلیسێن دهۆکێ: بکوژی دلینێ بزاڤا ده‌ستدرێژيێ كريه‌ سه‌ر  

پۆلیسێن دهۆکێ: بکوژی دلینێ بزاڤا ده‌ستدرێژيێ كريه‌ سه‌ر  

رووداو – دهۆک
دلین، ئەو کچە تەمەن 10 ساڵەی دوێنێ لە دهۆک تەرمەکەی دۆزرایەوە “لەلایەن پیاوێکی تەمەن 47 ساڵ کە ناسیاوی باوکی بووە، کوژراوە”. پۆلیسی دهۆک دەڵێ “دلین، بکوژی ناسیوە و بە مامە بانگی کردووە، بەڵام ئەو ویستوویەتی دەستدرێژی سێکسیی بکاتە سەری، کە سەرکەوتووش نەبووە، کوشتوویەتی”.

دلین لەگەڵ برا و ئامۆزاکەی رۆیشت و نەگەڕایەوە

لیوا تارق ئەحمەد، بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای دھۆک ئەمڕۆ (یەکشەممە، 9-6-2019) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا وردەکاریی کەیسی دلینی بۆ رۆژنامەڤانان ئاشکرا کرد و، رایگەیاند “رۆژی دووەمی جەژن، دلین لەگەڵ برایەکی و ئامۆزایەکی کە لەخۆی بچووکتر بووە، چوونەتە لای دراوسێکانیان لە گەڕەکی خۆیان، گەڕەکی زۆزان. دوای ماوەیەکی زۆر هەردوو منداڵەکە گەڕاونەتەوە، بەڵام دلینیان لەگەڵ نەبووە، بۆیە کەسوکارەکانیان لەدوای گەڕاون، تاوەکو درەنگی شەو بێهیوا بوون و، کاژێر 01:00ـی شەو پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە کە دلین نەگەڕاوەتەوە”.

دوای چەند کاژێرێک لە دیارنەمانی، چەند گومانلێکراوێک دەستگیرکران

لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆک هەروەها ئاشکرای کرد “ئەفسەری ئێشکگر لە کاژێر 01:00ـی شەو کە لە نووسینگەی موکافەحە بووە، چووە بۆ کەشفکردنی ناوچەکە. رۆژی دواتر من، وەکو بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاگادارکرامەوە و بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانەکانمان راسپارد بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکاندا چەند گومانلێکراوێک دەستبەسەرکران لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانەکان”.

دلین تۆمەتبارەکەی ناسیوە و بە مامە بانگی کردووە

دوێنێ 8-6-2019 تەرمی دلین بە کوژراوی لە ناوچەی نزیک یانەی دهۆک دۆزرایەوە و، بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆک دەڵێ “یەکێک لەو گومانلێکراوانەی بە تۆمەتی کوشتنی دلین دەستگیرکرابوو، دانی بە تاوانەکەیدانا، کە رۆژی دووی جەژن لەکاژێر 06:00ـی ئێوارە دلینی لە گەڕەکی زۆزان بینیوە، (تۆمەتبارەکە) دلین دەناسێت، هاوڕێیەتیشی لەگەڵ باوکیدا هەیە و دلینیش بە مامە بانگی دەکات، کاتێک قسەی لەگەڵ کردووە، توانیویەتی رازی بکات لەگەڵی بڕوات و بردوویەتییە گەڕەکی خەبات و نێو چەمەکان، پاشان ئەو تاوانبارە ویستوویەتی بۆ حەزە ناڕەواکانی خۆی بەکاری بهێنێت، بەڵام دلین هاواری کردووە و قیژەی لێداوە، بۆیە تاوانبارەکە دارێکی شکاندووە، دارەکە سەری تیژ بووە و لە ملی دلینی راکردووە و کوشتوویەتی”.

تۆمەتبار تەمەنی 47 ساڵە

لیوا تارق ئاشکرای کرد، تۆمەتبار لەدایکبووی ساڵی 1972ـە، خەڵکی ناوچەکەیە، خاوەن پێشینەیە و لە ساڵی 2005ـیش هەوڵی کوشتنی کەسێکی داوە و بەو هۆیەوە لەلای ئێمە زیندانی کراوە و بە ویستی خوا دەگاتە سزایەکی دادپەروەرانە.

“بکوژ” لەگەڵ براکەی دەستگیرکراوە

بەهۆی هەوڵدان بۆ پۆشینی تاوانەکە بۆ “بکوژ”، براکەیشی دەستگیرکراوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی دهۆک روونی دەکاتەوە “کاتێک تۆمەتبارەکە چووەتەوە ماڵەوە، بە براکەی گوتووە من ئەو تاوانەم کردووە و کەسێکم کوشتووە، ئەوکاتەش لە ماڵی دلین وەلیددا پرسەیەک هەبووە، بۆیە براکەی لەگەڵ ئەو تۆمەتبارە چووەتە پرسەکە، بۆیە ئەویش لەلای ئێمە تۆمەتبارە بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانەکە”.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.