حوزه‌یران 26, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

په‌رله‌مانی مه‌سروور بارزانی بۆ پێكئینانا حكومه‌تێ ده‌ستنیشانكر

په‌رله‌مانی مه‌سروور بارزانی بۆ پێكئینانا حكومه‌تێ ده‌ستنیشانكر
K24 – هه‌لێر:

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 11/6/2019په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و سه‌رۆك وه‌زیرانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ناوزه‌د كرد.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ناوی مەسرور بارزانی، وه‌ك کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشكه‌ش كرد و دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان خستییه‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

به‌ 87 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی كوردستان له‌ كۆی 97 ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌شدار بوو. مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ناوزه‌د كرا.

بڕیاره‌ ئه‌مرۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ناوی كاندیدی ناوزه‌دكراوی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی هه‌ریمی كوردستان ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راده‌سپێرێ و ده‌بێت له‌ ماوه‌ی 30 رۆژدا كابینه‌كه‌ پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان بكات بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی پێبدرێت.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.