نیسان 06, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزیرێ ساخله‌ميێ:هیچ حالەته‌كێ تووشبوونێ ب کۆرۆنا ل هەرێما کوردستانێ نه‌هاتيه‌ تۆماركرن 

وەزیرێ ساخله‌ميێ:هیچ حالەته‌كێ تووشبوونێ ب کۆرۆنا ل هەرێما کوردستانێ نه‌هاتيه‌ تۆماركرن 

باسنيوز:

ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئاشکرای کرد هەتا ئێستا هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.

د. سامان بەرزنجی کە ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری پەرلەمان بانگهێشتی لێژنەی تەندروستیی پەرلەمانی کوردستان رکابوو، گوتی: “هەتا ئێستا زیاتر لە هەزار و 400 هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لە ئیران گەڕاونەتەوە و بەپێی ڕینماییەکان لەژێر چاودێریدان و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ ئەم پرسە لەسەر هێڵین”.

وەزیری تەندروستی گوتیشی: “بۆ پرسی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەسەر هێڵێن و هاوکات هەماهەنگییەکی ابش لە نێوان وەزارەتەکان و دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و وەڵامدانەوەی خێرامان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە”.

د. سامان بەرزنجی ڕاشی گەیاند: “ئێمە لەڕێگەی فەرمیی وەزارەتەوە زانیارییەکان بە شێوەی ڕاست و شەفاف بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەگوازینەوە و هاوشێوەی هەموو وڵاتانی دنیا لە قۆناغی یەکەمی پێشگیری لەم ڤایرۆسە ڕێکارە توندوتۆڵەکان دەگیرێنە بەر و دەبێ هاووڵاتیان هاوکارمان بن.”

 

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.