تشرینی دووه‌م 14, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزیرێ دەرڤه‌يێ فەرەنسا دێ سەره‌دانا هەولێرێ كت  

وەزیرێ دەرڤه‌يێ فەرەنسا دێ سەره‌دانا هەولێرێ كت  
باسنيوز:

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە جان ئیڤ ئۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كە سەردانی هەولێر و بەغدا دەكات، بە مەبەستی تاوتوێكردنی پرسی زیندانیانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هەرێمی كوردستان و عێراق.

لۆدریان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كە بۆ پرسی زیندانیانی داعش كه‌ له‌ عێراق ده‌ستگیر كراون، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هەرێمی كوردستان و بەغدا كۆدەبێتەوە.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئاماژەی بەوەش داوە كە حكوومه‌تی وڵاتەكەی پێیوایه‌ بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا و هێرشەكەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوای كوردستان، دەبنە هۆكاری گەڕانەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.