ئه‌یلول 22, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزیرێ دارایی: به‌رى جەژنێ دێ دەست ب به‌لاڤكرنا مووچه‌ى كه‌ين 

وەزیرێ دارایی: به‌رى جەژنێ دێ دەست ب به‌لاڤكرنا مووچه‌ى كه‌ين 

رووداو – هەولێر

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی دابەشکردنی مووچە رایگەیاند: “پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین. بەڵام ئێمە تاوەکو ئێستا هیچ پارەیەکمان لە بەغداوە بۆ نەهاتووە کە بتوانین هەموو مووچەکان بدەین. بەڵام بەو بڕە پارەیەی لەبەردەستماندایە پێش جەژن دەست بە دابەشکردنی دەکەین”.

رێباز حەملان دەڵێت: “ئەوەی فریانەکەوتین دوای جەژن هەمووی دابەشدەکەین. بەڵام ئێمە تاوەکو ئێستا هیچ پارەیەکمان لە بەغداوە بۆ نەهاتووە کە بتوانین هەموو مووچەکان بدەین”.

وەزیری دارایی دەشڵێت: “هەموو جارێک پێنج یان شەشی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین و لە 23ی مانگیش کۆتاییمان پێهێناوە”.

رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا روونکردنەوەی لەبارەی دابەشکردن و خەرجکردنی ئەو مووچەیە بڵاوکردەوە کە لە بەغداوە نێردراوەتە هەرێمی کوردستان و رایگەیاند، چەند هەفتەیەکە زۆر بەچڕی قسە و باس هەیە لەسەر دابەشکردنی مووچە لە ساڵی 2019، هەندێک شت باسدەکرێت دوورە لە راستییەوە و بۆیە بە پێویستمان زانی روونکردنەوە لەبارەی ئەو بابەتەوە بدەین.

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “وەزارەتی دارای و ئابووری هەرێمی کوردستان لەبەرئەوەی لە ساڵی 2014ـەوە پاش ئەوەی حکومەتی عێراق بودجەی کوردستانی بڕی، لەبەرئەوەش بوو وەزارەتی دارایی نەیتوانیووە لە 2014 تاوەکو 2019 هیچ میزانییە دابنێت. بەڵام ئێستا وەزارەتی دارایی میزانییەی ئامادەیە و چاوەڕێی کابینەی نوێ دەکات بۆ ئەوەی دەستبەکاربێت، لەبەرئەوە هەر بڕە پارەیەک لە وەزارەتی داریی و ئابووری خەرجبکرێت، ئینجا بۆ مووچە بێت یان بۆ قەرز بێت پێشتر رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە”.

وەزیری دارایی روونیکردنەوە: “لە ساڵی 2018 حکومەتی ناوەندی 9 جار مووچەی رەوانەی هەرێمی کوردستان کردووە، کە دوو ترلیۆن و 857 ملیار بووە. کە لە مانگی 4 ی 2018 دابەشکراوە، کە مووچەی مانگی 1ی 2018 بووە. چونکە ئەو کاتە کە حکومەتی بەڕێز عەبادی بوو بڕیاردرا لە 1-1-2018 تاوەکو 31-12-2018 هەموو مانگێک 317 ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بنێردرێت، بەڵام ئەوان 9 مووچەیان ناردووە، ئەو 9 مووچەیەش لە مانگی چوارەوە دەستیپێکردووە. واتە ئێمە سێ مانگ لە پێدانی مووچە دواکەوتین، ئەو سێ مانگەش هی مانگی 1 و 2 و 3ی 2018 بوو. بەمەش دەردەکەوێت کە حکومەتی عێراق 9 جار مووچەی ناردووە”.

رێباز حەملان دەڵێت: ” ئێمە لە داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئەو بڕە پارە کەمەی هاوپەیمانان دەیدەن، 3 ترلیۆن و 618 ملیار دینارمان خستووەتە سەر ئەو مووچانە بۆ ساڵی 2018. واتە هەموو پارەکە دەکاتە شەش ترلیۆن و 475 ملیار بۆ ساڵی 2018 ، بەڵام بۆ 9 مانگ دابەشکراوە”.

لەبارەی مووچەی ساڵی 2019 رێباز حەملان روونیکردەوە: “بەڵێ حکومەتی ناوەندی پێنج مووچەی لە 2019 بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە. واتە ئەو پارەی لە ساڵی 2019 بەغدا ناردوویەتی بۆ هەرێمی کوردستان بڕەکەی دوو ترلیۆن و 266 ملیار بووە. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش 1 ترلیۆن و 831 ملیار دیناری بۆ ئەو پێنج مانگە خستووەتەسەر مووچە”.

وەزیری دارای دەشڵێت: “بە پارەی ئەو پێنج مانگە، مووچەی مانگی 10 و 11ی 2018 بە پاشەکەوت دراوە و مانگی 12ی هەمان ساڵیش بەبێ پاشەکەوت دراوە، هەروەها مووچەی مانگی یەکی و دووی ساڵی 2019 ش بەبێ پاشەکەوت پاشەکەوت دراوە”.

هەروەها دەشڵێت: “لە مانگی یەکی ساڵی 2019دا 317 ملیارمان بۆ هاتووە، مانگی دوو بەهەمان شێوە 317 ملیارمان بۆ هاتووە. لە مانگی سێ بۆ قەرەبووی دوو مانگەکە 722 ملیاریان نارد. بەڵام ئێمە مووچەکەمان بە پاشەکەوتەوە دابەشکردووە، بەڵام کە کۆی دەکیتەوە هەر پێنج مانگەکە 453 ملیار دەکات”.

وەزیری دارایی جەخت لەوە دەکاتەوە ”وەک چۆن پێشتر سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکرێت، هەر بەردەوامیش دەبێت، بەڵام هەندێک جار دوادەکەوێت پەیوەندی بە رۆژی پشووەکانەوە هەیە”.

رێباز حەملان ئاماژە بەوەش دەکات: “بابەتێکی دیکە کە گرنگە ئەوەیە، کاتێک حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچە دابەشدەکات ، سەرچاوەی داهاتەکەمان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانە کە 350 ملیار دەداتە وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی مووچەی پێدابەش بکەین، ئەوەی دیکەش ئەو 453 ملیارەیە کە بەغدا دەینێرێت، ئەوەی بەغداش لە 13 و 14ی مانگەوە دێت. لەبەرئەوە هەتاوەکو ئەوەی خۆی دەستپێنەکات پارەی ئێمە نانێرێت. لەبەرئەوەیە هەندێکجار چەند رۆژێک مووچە دوادەکەوێت و ئەمەش هۆکارەکەیەتی. لەبەرئەوە دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت”.

سەبارەت بەوەی کە چوار مووچە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە هاتووە، بەڵام وەزارەتی دارایی یان قەرزی پێداوەتەوە یاخود دابەشینەکردوە. وەزیری دارایی دەڵێت: “ئەم هەواڵە زۆر دوورە لە راستییەوە، چونکە بانکی مەرکەزی عێراقی بەڵگەی بۆ وەزارەتی دارایی ناردووە و تێیدا هاتوو: ئاماژە بە نووسراوتان ژمارە 198 لە 26-5-2019 ئاگادارتان دەکەینەوە کە تاوەکو ئێستا بەهیچ شێوەیەک مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە نەخراوەتە سەر هەژماری وەزارەتتان”.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.