تشرینی دووه‌م 22, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزیرێ خووندنا بلند: هەزار و 579 قوتابيێن دی ل زانکۆ و پەیمانگەهان هاتنه‌ وەرگرتن

وەزیرێ خووندنا بلند: هەزار و 579 قوتابيێن دی ل زانکۆ و پەیمانگەهان هاتنه‌ وەرگرتن
رووداو – هەولێر

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەنجامى پێداچوونەوە بە سکاڵاى خوێندکاران، هەزار و 579 خوێندکارى دیکە لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیران بەمەش رێژەى وەرگرتنى خوێندنى بەخۆڕایى زیادیکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 20-10-2019 لەمیانى گفتوگۆیەکدا لەگەڵ خوێندکارانى زانکۆى گەرمیان، د.ئارام قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، لە ئێستاوە ئەو دەرچووانەى کە سکاڵایان تۆمارکردبوو دەتوانن بە هەمان سیستمى ئەلیکترۆنى و لەڕێگەى وێبسایتى (regayzanko.com) بچنە نێو سیستمه‌کە، بەهەمان وشەى تێپەڕ و نهێنى ئەنجامى وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەربگرنەوە.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لەو خوێندکارانە دەکات، کە ناوەکانیان لە ئەنجامى سکاڵا تۆمارکردن گەڕاوەتەوە لە نزیکترین دەرفەتدا پەیوەندى بە کۆلێژ و بەشەکانیان بکەن و، مامەڵەى دەستبەکاربوون ئەنجامبدەن.

رۆژی 8-10-2019 وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی ئەنجامدا و رایگەیاند، رێژەی وەرگرتنی قوتابیان لە خولی یەکەم لە 74%ـە بوو. وەرگرتنی قوتابیانیش بە رێژەی 30% زیادیکردووە. لە خولی یەکەمیش 38 هەزار 284 دەرچووی 2019 فۆرمی بۆ وەرگرتنیان پێشکەشکردووە.

جگە لەو هەزار و 579 خوێندکارەی تازە ناویان هاتووەتەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەدا “41 هەزار و 833 قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگەکان وەرگیراون، کە سێ هەزار و 200 دەرچووی ساڵی 2018ی تێدایە”.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.