تشرینی دووه‌م 20, 2019

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەرگرتنا گەنمێ جۆتیاران نێزیكی دوو  هه‌يڤان دێ بەردەوام بت

وەرگرتنا گەنمێ جۆتیاران نێزیكی دوو  هه‌يڤان دێ بەردەوام بت
K24 – سلێمانی

لیژنەکانی تایبەت بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان دەستیان بە وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێم کردووە، بڕیاریشە تاکو مانگی 8ی ئەمساڵ گەنمی جوتیاران وەربگیرێت، ئەندامێکی لیژنەکەش رایدەگەیەنێت، ھەوڵەکانیان چرکردووەتەوە تاکو ئەو بڕەی دیاری کراوە بۆ گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان زیاد بکرێت.

بۆ ساڵی 2019 حکوومەتی عێراق بڕیاریداوە 340 ھەزار تۆن گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان وەربگرێت، کە دەکاتە لە 30% بڕی ئەو گەنمەی جوتیاران ئەمساڵ بەرھەمیان ھێناوە، لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەوڵەکانیان چرکردووەتەوە تاکو ئەو بڕەی دیاری کراوە بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی کوردستان زیاد بکرێت.

لە رۆژی 16ی ئەم مانگەوە دەستیان بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کراوە، بەگوێرەی داتاكان بۆ ئەمساڵ 128 ھەزار تۆن گەنم لە پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و سنووری ئیدارەی گەرمیان وەردەگیرێت.

لە لایەكی دیكە دیاری شێخە، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: “لە سنووری ھەولێریش برشێك لە جوتیاران گەنمەكەیان لە بازاڕەكان ساخ دەكەنەوە، جیاوازی لەگەڵ ئەو گەنمەی لە سایلۆكان ساخدەكرێتەوە بۆ ھەر تۆنێك 200 ھەزار دینار لە بازاڕەكان ھەرزانتر دەفرۆشرێت و حكوومەت بە پارەی زیاتر دەیكڕێتەوە، ھەروەھا ھەندێك لە بازرگانان دێن لێرە گەنم لە جوتیاران دەكڕنەوە و دیبەنە ناوەڕاست و خوارووی عێراق”.

جوتیارێكی دەوروبەری ھەولێر كە لەو بازاڕە سەرقاڵی ساخكردنەوەی گەنمەكەی بوو بە كوردستان24ی گوت: “گەنمەكەمان زۆرە و ھەمووشی لە سایلۆكان وەرناگیرێت، ناچارین بیھێنیە بازاڕ بیفرۆشین”.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.