نیسان 03, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی ل ئۆسمان بایدەمیر کر

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی ل ئۆسمان بایدەمیر کر

باسنیوز:

نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ عوسمان بایده‌میر، سیاسه‌تمه‌دارى كورد و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19/2/2020 له‌ هه‌ولێر، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له‌ عوسمان بایده‌میر و شاندێكی یاوه‌ری کرد، له‌ دیداره‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ خه‌باتی سیاسیی مه‌ده‌نی و له‌ گوتاری ئاشتیخوازانه‌ی گه‌لی كورد بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌کانی و لێکنزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان كرده‌وه‌.

تاوتوێكردنی بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌ گشتی، دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كان و دۆخی كورد له‌ ناوچه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و دانوستان و ڕۆڵی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌مباره‌یه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

 

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.