شوبات 20, 2020

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

نێچيرڤان بارزانى و چاوشئۆغلو كۆمبوون

نێچيرڤان بارزانى و چاوشئۆغلو كۆمبوون

باسنيوز:

لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس، نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەولوود چاوشئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە(٢١-١-٢٠٢٠) بەڕێوەچوو و تیایدا جه‌ختيان له‌ په‌ره‌پێدانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا و گرنگيى پێكه‌وه‌ كاركردن بۆ هێوركردنه‌وه‌ى دۆخى ئاڵۆزى ناوچه‌كه‌ و گێڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌گه‌رى به‌هێزبوونه‌وه‌ى له‌ ناوچه‌كه‌، چۆنيه‌تيى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى و ڕۆڵى هێزى هاوپه‌يمانان له‌مباره‌يه‌وه‌، هه‌روه‌ها چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هه‌ردوولا، تاوتوێ كران و بيروڕايان له‌باره‌يه‌وه‌ گۆڕيه‌وه‌.

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2018 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman Qaidi.